یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
  2026-09-15     

مەڵبەندی هەولێری یەکێتی ڕایگەیاند دەستگیرکردنی هونەرمەندی میللی، نوری گەرمیانی کەیسێکی تەواو یاساییە.

ئاوێنە: ​ئەمڕۆ سێشەممە، مەڵبەندی هەولێری یەکێتی ڕایگەیاند، “سەبارەت بە هەواڵی دەستگیرکردنی هونەرمەندی میللی نوری گەرمیانی وێڕای جەختکردنەوەمان لەسەر سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە رێکارە یاساییەکان، بەپەرۆشەوە بەدواداچوونمان بۆ ئەم کەیسە کردووە و کەیسێکی تەواو یاساییە و بەدەرە لە کاری سیاسی”.

مەڵبەندی هەولێری یەکێتی دەڵێت: “داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و دادگای بەڕێز ڕەچاوی پێگە و تەمەنی ناوبراو بکات، کار ئاسانی و ڕێکارە یاساییەکان لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی ناوبراو بگیرێتە بەر تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە”.

ڕاشیگەیاند؛ “داواکارین ئەم کەیسە لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکاندا چارەسەر بکرێت”.

دوێنێ شەو پۆلیسی هه‌ولێر نوری گەرمیانی ده‌ستگیركرد و بەپێی زانیارییەکان لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک بووە کە کێشە و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروست بووە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×