بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی، نوێترین زانیاریی سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بڵاوکردەوە.
ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، پێشبینی دەکرێت بۆ سبەینێ ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی ساماڵ بێت. هاوکات، ئاماژە بەوە کراوە کە پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، بە بڕی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە خێرایی با و مەودای بینین هاتووە، خێرایی با لە دۆخێکی مامناوەنددا دەبێت و لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها مەودای بینین لە نێوان ٩ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت.
پێشبینیی بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ لە شار و ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر: ٣٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٩ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٩ پلەی سیلیزی