عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه له‌باره‌ی روداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، كوشتنی سیپان حوزنی، شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه، به "دڕندانه" ناوده‌بات و له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ده‌ڵێت، ده‌بێت ئێران له‌سێداره‌دان رابگرێت و هێرشه‌كانیش بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان رابگرێت.
ئاوێنه: ئەندامانی شاندی ئیمرالیی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی)، پەروین بوڵدان، مەدحەت سەنجەر و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ كه لە 13ی ئەم مانگه لەگەڵ ئۆجه‌لان كۆبونه‌وه، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد‌و په‌یامه‌كانی ئۆجه‌لانیان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا خسته‌ڕو.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌ندامانی شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی، ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هەندێک لە کۆنوسەکانی دیدارەکانی ئیمرالی کە بڵاوکراونەتەوە و مشتومڕیان لێ کەوتوەتەوە، بێ بنەمان و دورن لە ڕاستییەوە.
ئۆجه‌لان له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی پێشوی سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانیی نێوان سوڵتان یاوز سه‌لیم و ئیدریسی به‌دلیسی كه نیگه‌رانی عه‌له‌وییه‌كانی لێكه‌وته‌وه، وتویه‌تی، "بیرهێنانەوەی هاوپەیمانیی نێوان میرنشینە سوننەکان و عوسمانییەکان لەلایەن ئیدریسی بەدلیسییەوە، بۆ زیندوکردنەوەی نییە بە کەمکوڕییەکانییەوە، بەپێچەوانەوە، ئامانجەکە ئەوەیە کە هۆشیاریی هاوپەیمانییەکە کە لە ڕابردودا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی میرەکان و دەسەڵاتداران دەکرا، ئەمڕۆ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گەل و باوەڕەکان نوێ بکرێتەوە. بێگومان دەبێت بیرەوەریی مێژویی عەلەوییەکان و ئەو نیگەرانییانەی کە بەم هۆیەوە هاتونەتە ئاراوە بە جددی وەربگیرێن."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "ئامانجەکە تواندنەوەی عەلەوییەت نییە لەناو سوننەیەتدا؛ ئامانج ئەوەیە کە کورد و عەلەوی بە ناسنامە و خۆبەڕێوەبەریی خۆیانەوە ببنە هێزی بونیادنەری ئەم هاوپەیمانییە دیموکراسییە نوێیە. ئەوەی باسی لێوە دەکرێت، نەک هاوپەیمانیی میرەکان، بەڵکو هاوپەیمانیی گەلانە. ئامانجەکە نەک هاوپەیمانیی باڵادەستی، بەڵکو یەکسانی و ئازادییە. ڕێنیسانسی عەلەوییەکانیش یەکێکە لە کۆڵەکە هەرە گرنگەکانی ئەم پاشەڕۆژە هاوبەش و دیموکراسییه."
له‌باره‌ی روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژئاوای كوردستان، ئۆجه‌لان ڕوداوەکانی ڕۆژئاوای وەک "ئاژاوەگێڕییەکی ئاشکرا" ناوبردون و هۆشداریی داوە و وتویەتی"ئێوە گەنجێک بە دڕندەیی دەکوژن و دواتر ئەمە دەکەنە بەهانەی چونە ناو شارەکە. ئەمە ئاژاوەگێڕییەکی ئاشکرایە. دەبێت دەستبەجێ ئەم تێکدانە لە دژی زەمینەی دیالۆگ ڕابگیرێت."
ئۆجه‌لان له‌باره‌ی دۆخی ئێران و ستراتیژی پژاک لەم قۆناغەدا، سیاسەتی (پژاک)ـی بە ڕاست بینیوە و دەستنیشانی کردوە کە ستراتیژیی پاراستنی گەل بەبێ ئەوەی بکەوێتە ژێر کاریگەریی لایەنەکانی تر، لە شوێنی خۆیدایە.
ئۆجه‌لان ڕاشیگەیاندوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران دەبێت دەستبەجێ لەسێدارەدانەکان لە ڕابگرن و دەست لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە كوردییه‌كان هەڵبگرن و وتویەتی: "ئەگەر ئەمە نەکرێت، ئەوا مافی پاراستنی ڕەوای کوردان دەبێت. دەبێت تورکیا لەم بابەتەدا ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت."
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئۆجه‌لان بۆ مەهدی زانا کە ماوەیەک لەمەوبەر کۆچی دوایی کردبو پەیامێکی ناردوە كه تێیدا خەمباریی خۆی بۆ کۆچی دوایی زانا دەربڕیوەو وتویەتی: "لە ڕێگەی ئیرادەبونی گەل لەسەر بنەمای دیموکراسیی خۆجێییدا هەوڵ و کۆششی زۆری هەبو. سەرەخۆشی لە لەیلا زانا و لە هەمو بنەماڵەکەی دەکەم."