ئه‌مجه‌د ئه‌مینی، باوكی ژینا ئه‌مینی، له‌چواره‌مین ساڵیادی گیانله‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌مڕۆ ئه‌و رێگایانه‌یان داخست كه ده‌چنه‌وه سه‌ر گۆڕستانی یایچی له سه‌قز، به‌ڵام خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌به‌رزڕاگرتنی یاده‌كه سه‌لماندییان كه رێگه‌ی دڵی خه‌ڵك بۆ یه‌كتری ناتوانرێت دابخرێت.
ئاوێنه: ئه‌مجه‌د ئه‌مینی، باوكی ژینا ئه‌منی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا رایگه‌یاند "لە ناخی دڵمەوە سوپاسی هەمو ئەو خەڵکە دەکەم کە ئەمڕۆ، لە چوارەمین ساڵیادی لەدەستدانی ژینای کچی ئازیزمان، لەگەڵ ئێمە و یادو بیرەوەریی ژینادا هاوڕێ و هاوسۆز بون. لەم ڕۆژە سەختانەدا، لە نێو ئه‌و هەمو گرفت و كێشه‌یه‌ی ئابوری و گوزەراندا، داخستنی دوکان و دەستهه‌ڵگرتن لە کار، بۆ هیچ کەسێک ئاسان نییە. هەر ئەم هاوڕێیەتی و خۆشەویستییە، بەهای ئەم هاوسۆزییە لای ئێمە دو هێنده دەکات."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "چوار ساڵ بەسەر ڕۆشتنی ژینادا تێپەڕ دەبێت؛ چوار ساڵ کە بۆ ئێمەی باوک و دایکی، داخی ئەو تەنانەت بۆ ساتێکیش کۆن نه‌بوه، بەڵام لە تەواوی ئەم ساڵانەدا، خۆشەویستی و میهرەبانیی خەڵک نەیهێشتوە هەست بکەین لەم خەمەدا تەنیایین. ئێمە کچێکمان هەبو و لێیان سەندین، بەڵام خۆشەویستیی ئێوە هەزاران ئازیزی دیکەی بۆ خێزانەکەمان زیادكرد."
ئه‌مجه‌د ئه‌مینی وتوشیه‌تی "ئەگەرچی ئەوان كه ماتەمینییەکی سادەشمان پێ ڕەوا نابینن، ڕێگاکانی بەرەو گۆڕستانی ئایچییان داخست، بەڵام دیمان کە چۆن ئەمڕۆ تەواوی کوردستان لە شنۆوە تا كره‌ند، سەلماندیان کە ڕێگای دڵی ئەم خەڵکە بۆ یەکتری ناتوانرێت دابخرێت."
باوكی ژینا وتوشیه‌تی "له ناخی دڵه‌وه سوپاسی خەڵکی ئازیزی سەقز و تەواوی ئەو شارانە ده‌كه‌م کە ئەمڕۆ بە هه‌ر شێوازێک بێت یادی ژینایان بەرز ڕاگرت له‌گه‌ڵ هەمو ئەو کەسانەی لە ئێران و لە دەرەوەی ئێران بە پەیامێک، یادێک، چڵە گوڵێک یان ساتێک هاوسۆزی لەگه‌ڵمان بون."
ئه‌مجه‌د ئه‌مینی وتوشیه‌تی "هاوسۆزیی ئێوە، هێنده‌ی چیاکانی کوردستان به‌هێزه‌و دڵە میهرەبانەکانتان هێنده‌ی هەتاوی هاوین، به‌تینه."