ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌ساڵیادی كوژرانی ژینا ئه‌مینیدا، هێزێكی زۆر له سنه‌و سه‌قز جێگیرا، به‌شێكی زۆر له دوكان و بازاڕه‌كان داخران و هاوكات رێگه‌ی چونه نێو گۆڕستانی ئایچی، كه گۆڕی ژینا ئه‌مینی لێیه، به كۆنكرێت به‌ربه‌ست كرا.
ئاوێنه: ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌ساڵیادی كوژرانی ژینا ئه‌مینیدا، هێزێكی زۆر له سنه‌و سه‌قز جێگیرا، به‌شێكی زۆر له دوكان و بازاڕه‌كان داخران و هه‌روه‌ها ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه نیشانی ده‌ده‌ن كه رێگه‌ی چونه نێو گۆڕستانی ئایچی، كه گۆڕی ژینا ئه‌مینی لێیه، به كۆنكرێت به‌ربه‌ست كرا.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان وتویه‌تی، شاری سه‌قز چۆڵ و زۆربەی دوکانەکان داخراون. ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان کە لە ڕۆژانی ڕابردوەوە ڕەوانەی سەقز کرابون، لە مەیدانی زیندان (کە بە مەیدانی ئینقلاب ناسراوە)، ڕێگای جادەی بانه-سەقز و دەوروبەری گۆڕستانی ئایچی جێگیرکراون.
سه‌رچاوه‌كه وتوشیه‌تی، لەسه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆوه له‌نێو خه‌ڵكیدا ببوه مقومقۆ کە ئایا بۆ ساڵیادی ژینا ئه‌مینی بچن بۆ گۆڕستانی ئایچی یان نا. به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه بارودۆخه‌كه "سه‌رلێشێونه‌ر" بوه‌و وتیشی، نیگەرانییەکی زۆر بونی هەبو، بەڵام زۆرێک لە خەڵکی ئارەزویان هەبو بۆ ساڵیادەکە لەسەر مەزاری ژینا ئه‌مینی ئامادە بن.
هاوكات شایەتحالێک لە سنە بە بی بی سی وتوه، ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە کاسبکاران و خاوه‌ن دوكانه‌كانی شاره‌كه "مانگرتن"یان ڕاگەیاند، ئەگەرچی ژمارەیەک لە دوکانەکان کراوە بون.
بە وتەی ئەو شایەتحالە، شەقامی شەشی بەهمەن کە بە پاسداران ناسراوە، بە تەواوی داخراوە و كه‌شێكی ئه‌منی ته‌واو باڵی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا كێشاوه.
لێره كلیك بكه بۆ بینینی ڤیدیۆكه