كاروان گه‌زنه‌یی، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ پارتی هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌كراوه. ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌شوێنی خۆیه‌تی.
ئاوێنه: كاروان گه‌زنه‌یی، وته‌بێژی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌فته‌ی رابردو كۆبونه‌وه له‌نێوان مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی كراوه، وتی "کۆبونەوەیه‌كی ئیجابی بوه، بەڵام له راستیدا بە هیچ جۆرێك باسی دابەشکردنی پۆست نەکراوە له‌و كۆبونه‌وه‌یه."
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ واده‌یه دیاری نه‌كراوه بۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی.
وتیشی"ئێمە هاوپەیمانییەکی سیاسیمان هه‌یه لەگەڵ خوشک و برایانمان لە نه‌وه‌ی نوێ، هاوپه‌یمانییه‌كه‌مان له‌شوێنی خۆیەتی. له‌به‌رامبه‌ر پێکاهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆمەڵێک به‌ڵێنی داوه به خه‌ڵكی كوردستان، ئەوەی کە لای ئێمە گرنگە، ئه‌وه‌یه كه سورین لەسەر به‌ڵێنه‌كانمان و دەرگای گفتوگۆمان دانه‌خراوه‌و کراوەیە. ئەوەی کە بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە بتوانین حکومەتێک پێکبهێنین لەسەر بنەمای چه‌سپاندنی شەراکەتی ڕاستەقینە و هەروەها خزمەتی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بكه‌ین."
جه‌ختیشی كرده‌وه "هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان. ئه‌گه‌ر واده‌یه‌ك هه‌بێت بۆ كۆبونه‌وه‌ی پارتی، رایده‌گه‌یه‌نین و ئاشكرای ده‌كه‌ین."