به‌قسه‌ی محه‌مه‌د ئوچۆم، راوێژكاری باڵای سه‌رۆك كۆماری توركیا، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له لیژنه‌ی لاوه‌كی چه‌كدانان و هه‌ماهه‌نگیی ستراتیژیدا، ئه‌ركی ده‌بێت.
ئاوێنه: محه‌مه‌د ئوچوم، راوێژكاری باڵای سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری و جێبه‌جێكردنی یاسای چوارچێوه رایگه‌یاند، چوار لیژنه‌ی لاوه‌كی پێكهێنراون بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه.
ئه‌و ئاشكراشیكرد، لە لیژنه‌ی لاوه‌كی "چەکدانان و هەماهەنگیی ستراتیژی"دا ئەرک بە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه، دەسپێردرێت.
ئوچوم ئاماژەی بەوە کرد کە نابێت به‌شێوازی جیاواز لیكدانه‌وه بۆ ئەو ئەرکە بكرێت كه دەدرێتە ئۆجەلان.
وتیشی، ئه‌و شوێنی كاره‌ی له ئیمرالی بۆ ئۆجه‌لان دابینكراوه، یه‌كه‌یه‌كه سه‌ر به زیندان.
ئوچوم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئەمە "دەرفەتێکە" بۆ ئەوەی ئۆجەلان ئه‌ركی خۆی لە پرۆسەکەدا بەشێوه‌یه‌كی "باشتر جێبەجێ بکات و ناكرێت وا لێكبدرێته‌وه كه ئه‌و "ئازادکراوە".
وتیشی"ئەمە پرۆسەیەکی دیالۆگە لەگەڵ ئۆجەلاندا به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئامانجەکە به‌نرخه‌كه كه بریتییه له مسۆگەرکردنی پاكتاوكردنی ڕێکخراوه‌كه."