بێنیامین هاسین، كە جوویەکی کوردەو خاوەنی رەگەزنامەی کەنەداو ئیسرائیلە، دوای بەسەربردنی ١١ ساڵ لەزیندان لەهەرێمی کوردستان، ئازاد کرا، ئەو بەهۆی کوشتنی شۆفێرێکی تاکسی لەسلێمانی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
کاوە رەش: چیرۆكی كوشتنو دواتر سزای لەسێدارەدانی ئەو كوردە جووە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٥، كاتێك بێنیامن بۆ سەردانی بەشێك لەخێزانەکەی هاتۆتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵی (زە تایمزی ئیسرائیلی)، ئەو لەكاتی گەشتەكەی لەهەرێم مایەوەیەكی درێژتر ماوەتەوەو دواتر پەیوەندی بەهێزە کوردییەکانەوە كردووە بۆ شەڕکردن دژی داعش.
هەر لەهەمان ساڵ، لەگەڵ شۆفێرێکی تاکسی لەسلێمانی، توشی كێشە دەبێت، کاتێک شوفێری تاكسیەكە دەزانێت جوووەو بەزمانی عیبری قسە دەکات.
شوفێری تاكسیەكە هەڕەشەی لێ دەكات کە ئەو ڕادەستی داعش بکات.، بەپێی گێڕانەوەكانی ئەو جووە كوردە بۆ دادگا، ئەو لەپێناوی بەرگری لەگیانی خۆیو لەئەنجامی دەمەقاڵێی نێوانیان، شۆفێری تاكسیەكەی لەشاری سلێمانی کوشتووە.
بەنیامین هاسین، لەدادگاو لەساڵی ٢٠٢٠، بەتاوانی كوشتن شوفێری تاكسیەكە، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، بەڵام سزاكەی ساڵی ڕابردوو هەڵوەشێندرایەوە، دوای ئەوەی جووەکان کەمپەینێکیان لەئەمریکاو ئەورووپا بۆ ڕێكخست.
بەپێی ڕاپۆرتی زە تایمزی ئیسرائیلی، هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکە هاوپشت بووە، بەڕێککەوتنێکی دارایی و پێدانی پارە بەخێزانی قوربانییەکە.
بەپێی گرتە ڤیدۆیەكیش كەڕۆژی ١٦-٩-٢٠٢٦ تۆماركراوە لەسلێمانی، كوردە جووەکە، لەنێو ئۆتۆمبێلێكدایەو بەچاوی پڕفرمێسكەوە دەڵێ; دوای چاوەڕوانیەكی درێژخایەنی ١١ ساڵی، لەزیندان ئازاد بووم.
ناوبراو بڕیارە لەم هەفتەیەدا، بگاتەوە ئیسرائیل.