سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژەی "هەژماری من": بەم نزیكانه‌ پێدانی قه‌رز به‌ موچه‌خۆران ده‌ستپێده‌كات
  2026-09-18     

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من رایگەیاند، بەم نزیکانە خزمەتگوزاریی پێدانی قەرز بە موچەخۆران کارا دەکرێت، هەروەها رێکارەکانی گۆڕینی بانک بۆ فەرمانبەران بەشێوەیەکی دیجیتاڵی ئاسان دەکرێت.

ئاوێنه‌: ئاراز ساڵح، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی "هەژماری من"، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ میدیای پارتی راگه‌یاند "یەکێک لە مەرج و پێوەرە سەرەکییەکان بۆ ئەو بانکانەی لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن، پابەندکردنیان بوە بە پێدانی قەرز بە موچەخۆران، لەو چوارچێوەیەشدا بەم نزیکانە خزمەتگوزاریی پێدانی قەرز چالاک دەبێت، هەر بانکێک چەند جۆرە قەرزێکی دەبێت و موچەخۆران دەتوانن لێی سودمەند بن".

سەبارەت بە گۆڕینی بانک لەلایەن موچەخۆرانەوە، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەدا "ئەو بانکانەی لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن، بانکی زۆر باش و متمانەپێکراون و بەو پێوەرە هەڵبژێردراون کە دەبێت باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن، هەربۆیە لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا هەر موچەخۆرێک بیەوێت بانکەکەی بۆ بانکێکی دیکەی بەشدار لە پڕۆژەکە بگۆڕێت، دەتوانێت بە رێگەیەکی زۆر ئاسانی دیجیتاڵی ئەو کارە بکات".

لەبارەی ئاماری وەرگرتنی موچە لە ڕێگەی پڕۆژەکەوە، ئاراز ساڵح ئاشکرای کرد "رێژەی ئەو فەرمانبەرانەی لە رێگەی هەژماری منەوە موچەکانیان وەردەگرن، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک گەیشتوەتە 99٪ و لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش 98٪ـە".

سەرپەرشتیاری هەژماری من باسی لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە کردو وتی "تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە هەزار ئامێری ئەی تی ئێم  لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دادەنرێن، هاوکات تیمەکانی هەژماری من لەگەڵ بانکەکان بەردەوام لەسەر هێڵ دەبن بۆ ئەوەی ئەو ئامێرانە هیچ کێشەیەکیان نەبێت و بەشێوەیەکی بەردەوام پارەیان تێدا بێت".

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×