بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 10.75 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له چاو هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 10.9% كه‌می كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 5ی 9 تا 11ی 9ی 2026، زیاتر لە 10 ملیار‌و 750 ملیۆن و 779 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 89%ی نەختینەو 11%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 1.316 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 10.91% كه‌می كردوه.