به‌پێی قسه‌ی وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار، لاهور شێخ جه‌نگی له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی دادگادا رایگه‌یاندوه كه هێزێكی سه‌ربه ره‌یان كلدانی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر لاله‌زاردا به‌شداربون و ته‌نانه‌ت برازایه‌كی ناوبراو له روبه‌ڕوبونه‌وه‌كاندا له نزیك لاله‌زار كوژراوه.
ئاوێنه: دانا تەقیەدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار، له لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی، رایگه‌یاند، له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی دادگادا، "كاك لاهور ئاماژەی بەوە کرد کە رەیان کلدانی بەشدار بوە لە هێرشکردنە سەر لالەزار و تەنانەت برازایەکیشی ئەو شەوە لە روبەڕوبونەوەکاندا کوژراوە لە نزیک لالەزار."
وه‌ك دانا ته‌قیه‌دین هێمای بۆ كرد، لاهور شێخ جه‌نگی "بە دادوەری وتوە کە رەیان کلدانی پێشتر پەیوەندییەکی هەبوە بە کاک لاهوریشەوە کە ئیشی بۆ کردوە و وەک موعتەمیدێکی کاک لاهور بوە سەردەمێک، تەنانەت باسی لەوەش کرد کە هەندێک پارەشی پێداوە مانگانە."
وته‌بێژی تیمی پارێزه‌رانی لاله‌زار وتیشی"بەڵام بەداخەوە دیارە کاک لاهور نمەکی سوێر بوە."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه لاهور شێخ جه‌نگی مه‌به‌ستی چی بوه كه باسی له‌و زانیارییانه كردوه له دانیشتنی دادگادا، دانا ته‌قیه‌دین وتی "کاک لاهور ئامانجی ئەوە بو بیسەلمێنێت کە کۆمەڵێک هێزی زۆر و جیاواز بەشداریی هێرشەکەیان کردوە و وتی، من ئامادە بوم بچمە بەردەم دادگا و قسەشم لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایش کردوە پێش هێرشەکە و وتومە ئێستا پۆڵاد دەنێرم، سبەینێش خۆم دێم بۆ دادگا و پێویستی بەو هەمو هێزە نەدەکرد."