لە ناوچەی هەزۆی ئێلح لە باکوری کوردستان، ئەفسەرێک کە ناوی نەزانراوە، بە چەک دوای ئەوەی هاوژین و دوو منداڵی خۆی کوشت، پاشان خۆیشی کوشت، دوای ڕووداوەکەش لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کرد.
ئاوێنە: بە پێی زانیارییەکان، لە ناوچەی حەزۆی ئێلحی لە باکوری کوردستان ، ئەفسەرێک کە ناوی نەزانراوە، هاوژین و دوو منداڵی خۆی کوشت و پاشان خۆی کوشت.
دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی تەندرووستی و پۆلیس چوونە شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کە هەر چوار کەسەکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، پاشان تەرمی چوار کەسەکە بۆ توێکاری گواسترانەوە بۆ پزیشکی داد.
هەروەها لە ئێستادا، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.