​وەزارەتی پێشمەرگە: دابەشکردنی مووچە بە شێوازی کۆن کۆتایی هات
  2026-09-18     

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، قۆناغی دابەشكردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە لەڕێگەی سیستەمی كۆنی بانكییەوە بەکۆتا گەیشتوە و لەمەودوا بەتەواوی پشت بە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی دەبەسترێت بۆ پێدانی شایستە داراییەکان.

ئاوێنە  ​بەپێی لێدوانێکی لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئێستادا 99%ی هێزەکانی پێشمەرگە لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکراون. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەم پرۆسەیە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە دابەشکردنی موچەدا دروستکردوە، چونکە لە ڕابردودا شێوازی کلاسیكی و پشتنەبەستن بە تەکنەلۆژیا، قورسایی و ماندوبونێکی زۆری بۆ هەم پێشمەرگە و هەم فەرمانبەرانی بانکەکان دروست دەکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی هەبونی هەژماری تایبەتەوە، پرۆسەکە ڕاستەوخۆ و ئاسانتر بوە.

​لە درێژەی لێدوانەکەیدا، لیوا توانا سدیق جەختی لەوە کردوەتەوە کە بەهۆی ئەم پێشکەوتنەوە، چیتر شێوازی پێشوی وەرگرتنی موچە لە ناو بانکەکاندا پەیڕەو ناکرێت. وەزارەتی پێشمەرگە ئەم هەنگاوە تەنها بە کارئاسانی بۆ هێزەکان ناو نابات، بەڵکو پێی وایە دەبێتە فاکتەرێک بۆ بەدیهێنانی شەفافییەتی زیاتر لە سێکتەری خەرجییە سەربازییەکاندا. لە هەمان کاتدا، وەزارەتەکە پێشەنگبونی خۆی وەک یەکەمین دەزگای گەورەی هەرێم لە پرۆسەی دیجیتاڵکردنی موچەدا دوپات دەکاتەوە و ستایشی هەماهەنگییەکانی تیمی "هەژماری من" دەکات.

​لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیشدا سەبارەت بەم گۆڕانکارییە، وەزارەتەکە ئاشکرای کردوە: "بەهۆی بەردەوامیی پڕۆسەی دیجیتاڵكردنی موچە، لەمەودوا پڕۆسەی دابەشكردنی موچەی هێزی پێشمەرگە لە بانكەكاندا بە شێوەی پێشو كۆتایی پێ دێت. ئێستا زیاتر لە 99%ی هێزەکانمان لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە موچە وەردەگرن، کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ مۆدێرنکردنی سیستەمی دارایی سەربازی."

پڕۆژەی "هەژماری من" دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە ئامانجی گواستنەوەی سیستەمی موچە لە مامەڵەی نەختینەییەوە (کاش) بۆ سیستەمی دیجیتاڵی. لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، موچەخۆران دەبنە خاوەنی هەژمارێکی بانکی و کارتی ئەلیکترۆنی مۆدێرن، کە ئامانج لێی نەهێشتنی نۆرەی درێژی بەردەم بانکەکان و ئاسانکارییە بۆ وەرگرتنی موچە لەڕێگەی ئامێرەکانی (ATM). هەروەها بڕیارە لە ڕێگەی ئەم هەژمارانەوە موچەخۆران بتوانن سود لە خزمەتگوزارییەکانی وەک وەرگرتنی پێشینە، قەرز و بازاڕکردنی ئۆنلاین وەربگرن؛ بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع، تا ئێستا بەشێکی زۆر لەو خزمەتگوزارییانە کارا نەکراون و لە کاتی دابەشکردنی موچەشدا، ئامێرەکانی (ATM) جاروبار ڕوبەڕوی گرفتی تەکنیکی و قەرەباڵغی دەبنەوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×