سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو: حكومه‌ت بۆته‌ كرێچی كۆمپانیاكان و كێشه‌ی به‌نزینی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت
  2026-09-19       59       

مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان، ڕەخنە لە سیاسەتە نەوتییەکانی حکومەتی هەرێم دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت کە حکومەت لە ئاست چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزیندا دەستەوەستانە، چونکە کەرتی سوتەمەنی ڕادەستی کۆمپانیا حزبییەکان کراوە.

ئاوێنه‌: مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی تاک و جوت بۆ دابەشکردنی بەنزین، به‌ میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئەم ڕێکارانە نابنە چارەسەری ڕیشەیی و تەنیا وەک "موسەکن و هێورکەرەوەیەک" وان بۆ قەیرانەکە، لە کاتێکدا نرخی بەنزین هەر بە بەرزی ماوەتەوە و باری دارایی هاوڵاتیانی گران کردوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتو هۆکاری سەرەکی قەیرانەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە حکومەتی هەرێم هەمو جومگەکانی کەرتی نەوت و سوتەمەنی (دەرهێنان، پاڵاوتن و دابەشکردن)ی ڕادەستی کەرتی تایبەت و کۆمپانیا حزبییەکان کردوە.

وتیشی: "حکومەت هیچ ڕۆڵێکی نەماوە و تەنیا چاودێرییەکی کەم دەکات، لە ڕاستیدا حکومەت بوەتە کرێچی کۆمپانیاکان، ئەوەش وایکردوە قازانجی کۆمپانیاکان لە پێش خزمەتگوزاری هاوڵاتیانەوە بێت."

مستەفا عەبدوڵا راشیگەیاند "لە بەغدا حکومەت خۆی سەرپەرشتی پاڵاوگەکان و کەرتی سوتەمەنی دەکات، بۆیە نرخەکان جێگیرن و لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانن، بەڵام لە هەرێم کۆمپانیا حزبییەکان بڕیار لەسەر نرخ و جۆری سوتەمەنی دەدەن."

سەبارەت بە هەوڵەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، ناوبراو ئاشکرایکرد کە لیژنەیەکی پەرلەمانی لە بەغدا خەریکی لێکۆڵینەوەن لەو "ستەمەی لە سوتەمەنی هەرێمدا دەکرێت".

ئاماژەی بەوەش کرد کە چارەسەری ڕاستەقینە لەوەدایە کە حکومەتی هەرێم بەجدی لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت بۆ دابینکردنی پشکی هەرێم لە سوتەمەنی یان راده‌ستكردنی ته‌واوی ئه‌و 50 هه‌زار به‌رمیله‌ یان زیادکردنی بڕی ئەو 50 هەزار بەرمیلە، بەڵام بە مەرجێک چاودێرییەکی وردی حکومەتی فیدراڵی لەسەر بێت بۆ ئەوەی بگاتە دەستی هاوڵاتیان.

ئه‌و هۆشداریشی دا کە سوتەمەنی ژێرخانی سەرەکی جوڵەی بازاڕە، بەرزبونەوەی نرخەکەی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گرانبونی هەمو پێداویستییەکانی تری ژیانی هاوڵاتیان هەیە و پێویستە حکومەت لەم سیاسەتە چەوتەی ئێستای پاشەکشە بکات.

زۆرترین بینراو
وەزارەتی دارایی داوای کارتی نیشتمانی و ناوی دایکی مووچەخۆران دەکات
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بابلیۆن كوژرانی برازایه‌كی ره‌یان كلدانی له‌ لاله‌زار ره‌تده‌كاته‌وه‌
جەبار یاوەر بۆ ئاوێنە: ئەگەر پڕۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە راستی بێت، نابێت تەنها پڕۆسەی تێکەڵکردنی ژمارە بێت
سبه‌ی دادگای فیدرالی له‌باره‌ی سكاڵاكانی‌ په‌یوه‌ست به‌ په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
وتەبێژی پارتی: گفتوگۆی چڕ و جددی بە دوور لە میدیا بۆ کابینەی دەیەم بەردەوامە
توركیش ئێرلاین گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
شاسوار عه‌بدولواحید هۆکاری بەشدارینەکردنیان لە حکومەت راگەیاند
ئێران به‌ تۆمه‌تی "سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل" هاوڵاتییه‌كی له‌سێداره‌دا
نرخی دراوه‌كان؛ 100 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 160 هه‌زار دینار
وته‌بێژی سه‌ربازیی زه‌یدی: له‌دوای 30ی ئه‌یلول هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ بونی هیچ جوڵه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×