هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ 700 شاری دنیا‌و 100 وڵات هه‌یه، بەڵام بۆمان زۆر گرنگ بوە کە لە پێشەوە پەیوەندییمان لەگەڵ شارەکانی کوردستان هەبێت. ده‌شڵێت، سلێمانی ده‌بێته ده‌سته‌خوشكی هه‌ردو شاری ئامه‌دو حه‌سه‌كه.
ئاوێنه: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، ئێمە ئێستا لەگەڵ سنە، لەگەڵ کرماشان، لەگەڵ ورمێ تێگەشتنی هاوبەش و دەستەخوشکیمان هەیە.
وتیشی، بە سوپاسەوە بۆ ئەو دەستپێشخه‌رییەی کردمان بۆ هەردو سەرۆکی شارەوانی ئامەدی مەزن و شارەوانی سلێمانی، لە 24ی ئەم مانگەدا لە شاری ئامەد دەستەخوشکی فەرمی نێوان ئامەد و سلێمانی ئیمزا ئەکرێ و ڕایده‌گه‌یه‌نین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، " لەگەڵ برای بەڕێزم کاک نورەدین، پارێزگاری حەسەکە قسەمان کردوە، لە مانگەکانی داهاتودا دەستەخوشکی فەرمی له‌نێوان سلێمانی و حەسەکەش ڕائەگەیه‌نین."
پارێزگاری سلێمانی وتیشی "ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ 700 شاری دنیا‌و 100 وڵات هەیە، بەڵام بۆمان زۆر زۆر گرنگ بوە کە لە پێشەوە پەیوەندییمان لەگەڵ شارەکانی کوردستان و شارەکانی عێراقی فیدراڵ و شارەکانی وڵاتانی چواردەورمان هەبێت."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی"ئەتوانم پێتان بڵێم لەم هەفتەیه‌ی ئایندە ئەو بارودۆخە سیاسییەی کە لە ناوچەکه هەبو بەرەو خاوبونەوە ئەچێت. سلێمانی توانیویەتی بێته سەر نەخشەیەکی نوێی ئەو بارودۆخانە. وەفدی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتە بیانییەکان لە سلێمانی ئەبینن، کە ئەمە ژیانی ئابوری و دۆخی سیاسی و دۆخی ئەمنی لە سلێمانی ئەباتە ئاراستەیەکی باش."