وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.
ئاوێنە: بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ڕۆژی دوو شەممە (٢١ ی ئەیلوول) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنج شەممە (٢٤ ی ئەیلوول) سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن ".
هاوکات، لەهەمانکاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای (٢٠٢٤/٧/١) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.