زه‌یدی له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌: هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ یه‌كگرتویی بڕیاری به‌رگریمان
  2026-09-21     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پیرۆزبایی له‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا. ده‌شڵێت: یەکخستنەوەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی و یەکگرتویی بڕیاری بەرگریمان.

ئاوێنه‌: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند، "پیرۆزبایی لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پاڵەوانانی پێشمەرگە دەکەین، بەبۆنەی تەواوبونی یەکخستنەوەی پێکهاتەکانیان لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و چەسپاندنی کاری دامەزراوەیی."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "یەکخستنەوەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی دەستوری و یاساییدا له‌گه‌ڵ بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عێراق و پێکهاتەکانیان، هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانیمان و یەکگرتویی بڕیاری بەرگریمان."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×