عه‌بدوڵا موهته‌دی، سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان به "هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی" ناوده‌بات و پێشنیاریش ده‌كات حزبه‌كانی كوردستانی ئێران ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ی پێكهێنانی هێزێكی یه‌كگرتوی پێشمه‌رگه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ئاوێنه: عه‌بدوڵا موهته‌دی، سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا وتویه‌تی "بەخۆشییەوە ئەوڕۆ، دوای هەوڵێکی دورودرێژ‌و تێپەڕکردنی زۆرێک بەرزی و نزمی، هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان بەڕەسمی یەکخرایەوە. هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ کوردستان، بۆ هێزی پێشمەرگە و بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە."
وتوشیه‌تی "وێڕای پیرۆزبایی لە حکومەت و حیزبەکان و هەمو لایەنی پەیوەندیدار و لە سەرجەم خەڵک و پێشمەرگەی ئەو هەرێمە خۆشەویستە، جارێکی دیکە بڕوای خۆمان بە پڕەنسیپی هەبونی هێزێکی یەکگرتوی پێشمەرگە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دوپات دەکەینەوە و پێشنیاری خۆمان بۆ دەسپێکی گفتوگۆی جیددی لەنێوان حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە مەبەستنی داڕشتنی بنەماکانی گەڵاڵەیەک لەم پەیوەندەدا پێشکەش دەکەینەوە."
عه‌بدوڵا موهته‌دی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "ئەگەر دەمانەوێ بە خۆمان و بە دنیای دەرەوەی بسەلمێنین کە ئێمە نەتەوەیەکین شیاوی بەڕێوەبردنی خۆمانین، ئەگەر دەمانەوێ تەجروبە تاڵەکانی باشور و هی خۆشمان دوپات نەکەینەوە و دڵەڕاوکێ لە کارەساتی ناخۆش و خوێناوی لەنێوان هێزە سیاسییەکان بە کەمترین ئاست و بە سفر بگەیەنین و عامیلی چەک لە کێشەی نێوخۆیی کورد بەتەواوی دەربهاوێین، پێویستە وەکو هەمو گەلانی پێشکەوتو و مۆدێرن، هێزەکەمان هێزێکی یەکگرتو بێت کە تەنیا بۆ پاراستنی کوردستان و دانیشتوانی و ئاسایشەکەیان بەکاربهێندرێت."
سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتویه‌تی "بە لەبەرچاوگرتنی مێژوی دەیان ساڵە و نەریتێکی تا ئێستا باو، ڕێگەیەکی هاسان نییە، بەڵام تەنیا ڕێگەیە و هەقە هەرچی زوتر دەستبەکاربین."