بهرگریی شارستانیی سۆران رایگهیاند، له گوندێكی سنورهكه، كوڕ و باوكێك له حهوزێكی كشتوكاڵیدا خنكان.
ئاوێنه: بهڕێوبهرایهتیی بهرگریی شارستانیی سۆران، ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، "بەداخەوە لە ڕوداوێکی خنکانی ناخۆشدا، کوڕێک و باوکێک لە حەوزێکی کشتوکاڵی لە یەکێک لە گوندەکانی سنوری شارەدێی سیمێلان بەناوی گوندی (بێولە) گیانیان لەدەستدا."
ئهوهشی خستۆتهڕو "دوای ئاگادارکردنەوەی ژوری کۆنترۆڵ، تیمەکانی ڕزگارکردن و غهواسەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سۆران لەگەڵ تیمێکی پۆلیسی خۆجێی بنکەی سیمیلان بەخێرایی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەستبەجێ دەستیان بە پرۆسەی دۆزینەوەو دەرهێنانی تەرمەکان كرد."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، لە دوای دەرهێنانهوهیان بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و یاسایی، تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کران.