قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال رایگه‌یاند، حزبه‌كه‌یان پابه‌نده به‌ته‌واوی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه داویه‌تی بۆیه تا ئێستاش پێداگره له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال، بە ئامادەبوونی کاروان گەزنەیی، لێپرسراوی مەڵبەندی 6ی سۆرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندەکە کۆبووەوە.
قوباد تاڵه‌بانی لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "یەکێتی بە تەواوی پابەندە بە هەمو ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە و هەر بۆیە تا ئێستاش بە هەمو تواناوە پێداگری دەکات لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەر لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە."
سەبارەت بە دۆخی ئێستای یەکێتیش، قوباد تاڵه‌بانی وتویه‌تی، لە دوای مام جەلالەوە "هەرگیز یەکێتی وەک ئێستا پێگەی بەهێز نەبوە و بۆ هەمو پرسە گرنگەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە پرس و راوێژ بە یەکێتی دەکرێت"، بە جۆرێک بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكی حزبه‌كه "بە بەردەوامی لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە و ناوەندەکانی بڕیار لە پەیوەندیدایە."