به‌پێی قسه‌ی عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، خه‌رجی كاره‌با مانگانه له‌سه‌ر حكومه‌ت نزیکەی 360 ملیار دینارە، له‌كاتێكدا داهاتی پڕۆژه‌ی روناكی نزیكه‌ی 115 ملیار دیناره بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 9 ملیار دۆلار قه‌رزاری كۆمپانیاكانی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه.
ئاوێنه: عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ روداو وتی، خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌سه‌ر حكومه‌ت مانگانه 220 ملیۆن دۆلاره كه ده‌كاته نزیكه‌ی 360 ملیار دینار.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پاره‌یه حكومه‌ت ده‌یدات، وتی "نا ئێستا حکومەت پێی ناكرێت ئەو خەرجییانە هەموی بداتەوە. حکومەت، دۆخی دارایی ئەوەندە باش نییە بتوانێت 100%ـی ئینڤۆیسەکانی بداتەوە. ئێستا بەشی زۆری بوەتە قەرز لەسەر حکومەت."
به‌قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه، له ئێستادا داهاتی روناكی %50ی خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پڕناكاته‌وه كه داهاتی روناكی "رەنگە 110 ملیار بۆ 115 ملیار دیناری مانگانه بێت."
وتیشی"قەرزی سێکتەری کارەبا زۆرە، نۆ ملیار دۆلار زیاترە" كه
"زیاتر هی کۆمپانیاکانە.. هی دانەگاز خەرجییەکی زۆرە. ئێمە قەرزداری دانە گازین بۆ دابینکردنی گازەکە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌روه‌ها "قەرزداری 15 وێستگەی کارەباین. وێستگه‌كانی ماس و کار و قەیوان گەورەترینیانن، واتە توانای بەرهەمهێنانیان گەورەیە، 97%ی کارەبای کوردستان دابین دەکەن."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن به‌نیازن ئه‌و قه‌رزه بده‌نه‌وه، عه‌زیز ئه‌حمه‌د وتی"من پێموایە دەبێ گفتوگۆیەکی راشکاوانە لەگەڵ هەمو لایەنەکانی ئەو لایەنانەی کە بەشدارن لە سێکتەری کارەبا بکرێت." چونكه گرێبه‌سته‌كان كاتێك ئیمزاكراون كه "دۆخی دارایی حکومەت 10 ساڵ لەمەوبەر جیاواز بو و باشتر بوە."
وتیشی "ئێمە بە فەرمی داوامان کردوە و ئەنجومەنی وەزیران رازی بوە لەسەر ئەوەی گفتوگۆیەک بکرێت، سەپاندن و فەرز نییە، دەبێت گفتوگۆیەک بکرێت" له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان. ئه‌و پێشی وایه كۆمپانیاكان رازی ده‌بن به پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته‌كاندا.