بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 11.77 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له چاو هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 17.41% كه‌می كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 19ی 9 تا 25ی 9ی 2026، زیاتر لە 11 ملیار‌و 773 ملیۆن و 224 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 68%ی نەختینەو 32%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكه‌ی سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 2.48 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 17.41% كه‌می كردوه.