مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، ریفراندۆمه‌كه‌ی نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ری بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان له شه‌ش وشه‌دا به "ده‌نگێك بۆ مێژو، یادێك بۆ نه‌وه‌كان" ناوبردوه.
ئاوێنه: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی ئه‌یلولی 2025، له نۆیه‌مین ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له باشوری كوردستان، له سه‌كۆی ئێكس، نوسیویه‌تی "دەنگێک بۆ مێژو، یادێک بۆ نەوەکان."
رۆژی 25ـی ئەیلولی 2017، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی لە باشوری کوردستان بەڕێوەچو، 92.7%ـی هاوڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه، بە 'بەڵێ' دەنگیان بۆ جیابونەوەی ئه‌و ناوچانه له عێراق دا.
به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه، حکومەتی عێراق و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە گوشارێکی زۆریان لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکردو ئاسمان و ده‌روازه سنورییه‌كانیان به‌ڕودا داخست.
هه‌روه‌ها له كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌دا هێزه عێراقییه‌كان كۆنترۆڵی كه‌ركوك و به‌شێكی زۆر له ناوچه جێناكۆكییه‌كانیان كرد.