شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتو، كه‌شی فێنكی پاییزه ده‌ستپێبكات و كۆتایی هه‌فته‌ش باران ببارێت.
ئاوێنه: ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە ماوەی سێ رۆژی داهاتودا کەشی هەرێم و ناوچەکە بەگشتی بەجێگیری ئەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش بەبەرزی ئەمێنێتەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە رۆژی سێشممه 29ی مانگەوە، بارستە هەوایەکی سارد لەدەریای ناوەڕاستەوە کاریگەری بۆ سەر هەرێم و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە درێژ ئەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەڕێژەی 5 تا 7 پلە نزمدەبنەوە و کەشی فێنکی پاییزە دەستپێدەکات و بەیەکجاری کۆتایی بەگەرمای هاوین دێت.
ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هەر لەگەڵ بەردەوامی کاریگەری ئەو سیستەمەی کەش و هەوادا لە کۆتایی هەفتە رۆژی پێنجشەممە 1/10/2026 حاڵەتێکی ناجێگیری کەش و هەوا لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات کە سەرەتاش بە نمە باران لە کات و شوێنی جیاجیادا کاریگەرییەکانی دەردەکەون و لەهەندێ شوێنیش تاوە بارانێکی مامناوەند و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دروست ئەبێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەم حاڵەتەش بەچەند قۆناغێکی لاواز بۆ مامناوەند تا 10 رۆژی سەرەتای مانگی 10ی داهاتو بەردەوامی ئەبێت .