ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی گه‌شته‌كانی ئێران راده‌گرن.
ئاوێنه: ئاژانسه‌كه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، له ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه، هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانیان بۆ ئێران و به‌پێچه‌وانه‌وه راده‌گرن.
ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف به‌ڕه‌سمی راگرتنی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند.