نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ بابه‌ت له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر كه به سێ كۆسپ ناوی بردون، ده‌ركردنی یاسای بودجه‌ی 2027 دواده‌خه‌ن.
ئاوێنه: نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: سێ كۆسپ ره‌نگه ببنه مایه‌ی دواخستنی ده‌ركردنی یاسای بودجه‌ی 2027.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و شاره‌زایه، سێ كۆسپه‌كه ئه‌مانه‌ن:
كۆسپی یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات پشكی خۆی له بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجی گشتی پلان بۆداڕێژراو هه‌ژمار بكرێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجی فیعلی.
كۆسپی دوه‌م: به‌غدا داوا له هه‌رێم ده‌كات رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، له‌كاتێكدا هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ راده‌ستكردنی ته‌نیا 256 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
كۆسپی سێیه‌م: هه‌رێم داوا ده‌كات پشكی خۆی له بودجه 14.14% بێت نه‌ك 12.67%.