گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوادا؛ پلەکانی گەرما دادەبەزن و پێشبینی یەکەمین شەپۆلی بارانبارین دەکرێت
  2026-09-27     

بەپێی نوێترین پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە سبەینێوە گۆڕانکاری لە کەشوهەوای ناوچەکەدا ڕوودەدات. هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەکی لاوازی بەرزەپاڵەپەستۆی دەریای سوور، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما، بە جۆرێک پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو، پلەکانی گەرما بە تێکڕای (٦ بۆ ٨) پلەی سیلیزی نزم ببنەوە.

ئاوێنە: ​لە لایەکی دیکەوە، پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بەرزەپاڵەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاست. سەرەتای کاریگەرییەکە لە سنووری پارێزگای دهۆک بە دەرکەوتنی ئاسمانی نیمچەهەور دەستپێدەکات و لە ڕۆژی پێنجشەممەدا کاریگەرییەکەی بەهێزتر دەبێت. لەم ڕۆژەدا شەپۆلێکی بارانبارین لە پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات، پاشان بە ڕێژەیەکی کەمتر ناوچەکانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە و بە شێوەیەکی لاوازتریش دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی.

​هاوکات لەگەڵ پێشبینییە فەرمییەکاندا، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی زانیاری زیاتری خستەڕوو و ڕایگەیاند؛ سبەینێ دووشەممە، لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارەدا، ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و بارینێکی کەمی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەیە.

​سەبارەت بە بڕی بارانبارینی پێشبینیکراو لە کاتی هاتنی ئەم شەپۆلەدا بۆ سەر پارێزگاکانی هەرێم، ئامارەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:

​پارێزگای دهۆک: ٢ بۆ ٣ ملم

​پارێزگای هەولێر: ١ بۆ ٢ ملم

​پارێزگای سلێمانی: ٠.٥ بۆ ١ ملم

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×