پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرایكرد، لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا، 11 كه‌س به روداوی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل له سنوره‌كه گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا لە سنوری گەرمیان، 204 ڕوداوی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل ڕویانداوە؛ کە بەهۆیانەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 194 کەسیش برینداربون.
پۆلیسی گه‌رمیان داوای له شۆفێرانی ماتۆڕسکیل كردوه پابەندبن بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی خۆیان و سەلامەتیی هاوڵاتیان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی یاسا‌و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و بە مەترسیدانانی گیانی خۆیان و هاوڵاتیان، ئەو کەسانە توشی سزای یاسایی دەبن.