كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگای به‌رایی ره‌سافه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره تاكلایه‌نه‌كه‌ی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق و كاركردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ به گرێبه‌ستی "یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دارایی" نێوان ده‌سته‌كه‌و كۆمپانیاكه‌یان.
ئاوێنه: كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "دوابەدوای بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق بە هەڵوەشاندنەوەی تاکلایەنەی گرێبەستی یەکلاکردنەوەی دارایی (التسوية المالية) ئەنجامدراو لەنێوان کۆمپانیاکەمان و دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن لە ڕێکەوتی 2/6/2026، کۆمپانیاکەمان پەنای بردە بەر دادگا‌و سکاڵای لەسەر دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن تۆمارکردو خۆشبەختانە ئەمڕۆ 28/9/2028، دادگای بەرایی ڕەسافە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن و دوبارە کارکردنەوەی دەستبەجێ بە گرێبەستی یەکلاکردنەوەی نێوانمان کە لە 23/9/2025 واژو کرابو."
وتوشیه‌تی "لە کاتێکدا کۆمپانیاکەمان پێشوازی لەم بڕیارە دەکات، دوپاتی دەکاتەوە کە هه‌ر لە سەرەتاوە پەنای بردبوە بەر دادگا لەسەر بنەمای باوەڕی بە سەروەریی یاسا‌و ڕێزگرتن لە دەزگا دادوەرییەکان، کە ئەمەش ڕێگای دروسته بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و پاراستنی مافەکان."
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "هیوادارین دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن لاپەڕەیەکی نوێی دور لە ناکۆکی بکاتەوە بەبێ دانانی کۆسپ لەدوای کۆسپ بۆ ئەوەی بەیه‌كه‌وه ئامانجه هاوبەشه‌كه‌مان بەجێبهێنین کە بریتییە لە خزمەتکردنی بەشداربوانمان و گەشەپێکردنی بواری گەیاندن بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ حوکمەکانی یاسا‌و ڕێزگرتن لە بڕیارەکانی دادگا و دور لە ڕێوشوێنی ستەمکارانە کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات."
