کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەری نمەباران هەیە
  2026-09-29     

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن و پێشبینیش دەکرێت لە ناوچە سنوورییەکان نمەباران ببارێت.

ئاوێنە: ​بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە بەگشتی لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت. لە هەندێک کاتی دوای نیوەڕۆدا، ئەگەری پڕووشکەباران لەسەر ناوچە سنوورییەکان هەیە. هاوکات پلەکانی گەرما بەڕێژەی ٢ تا ٤ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، هەروەها پرۆسەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماش بەردەوامیی دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ شار و ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:

​هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

​سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی

​دهۆک: 30 پلەی سیلیزی

​هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی

​گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

​چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی

​زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی

​ئاکرێ: 32 پلەی سیلیزی

​پیرمام: 26 پلەی سیلیزی

​حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×