"داعش لەچیاکانی حەمرین و دەوروبەری جموجۆڵیان هەبووە" 
  2026-09-29     

لەماوەکانی پێشوو لەدوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەرێم دووبارە داعش گورزی خۆی وەشاند و بەهۆیەوە لە پردێ دوو کەس بوونە قوربانی، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژە بەوەدەکات، کە تاوەکو ئێستا ناسنامە و شوێنی بکوژ ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چالاکی داعش زیاتر لە چیاکانی حەمرین دەبینرێت.


ئاوێنە: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبارەی هێرشەکەی داعش بۆسەر پردێ لە لێدوانێکدا بە ئاوێنەی وت "ئەوەی لە پردێ روویداوە بووە بەهۆی نیگەرانی بۆ تەواوی کەرکوک، نەدەکرا بەوجۆرەیە تەعمول بکرایە، ئۆپراسیۆن کارێکی باشە بەڵام نەک لەناو هاوڵاتی مەدەنی و بێ تاوان".

وتیشی "ئەوان کە زانیاری وردیان لەلایە دەبوو لەدەرەوەی سنور ئەنجامیان بدایە، ئەوەش نیگەرانییەکی زۆری لەلامان دروستکردووە، هەر ئەمڕۆ بەهۆیەوە داوامان لە پارێزگاری کەرکوک کرد و نوسراویشمان بۆ سەرۆکوەزیران کردووە کە بە زووترین کات لیژنەیەکی تایبەتمەندی بێ لایەن لەم بابەتەیە بکۆڵێتەوە".

حەسەن مەجەد سەبارەت بە سنورەکانی هەرێم عێراق باس لەوەدەکات کە کێشە لەسەرە و بۆشایی ئەمنی هەیە، پێشتر رێککەوتنێک هەیە کە دەبێت هەردوولا بە هاوبەشی سنورەکان بپارێزێن تاوەکو رێگا لە دزەکردنی داعش بگیرێت.

دەربارەی ئەوەی سەرچاوەی ئەو داعشە کوێیە؟ ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رونیکردەوە "ئەو بکوژە تاوەکو ئێستا روون نییە لە کوێیەوە سەرچاوەی گرتووە و خەڵکی کوێیە، بەڵام لێرەو لەوێ بیستومانە کە لەچیاکانی حەمرین و دەوروبەری هەندێکجار جموجۆڵیان هەبووە و بینراون، بۆ ئەوەش دەبێت تەنسیقێکی ورد لەنێوان هێزی ئەمنی و پێشمەرگە و هێزی سوپای عێراقدا هەبێت تاوەکو داعش بەردەوامی بەکارەکانی نەدات".

پەیوەست بە دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتانەش، ناوبراو هێما بۆ ئەوە دەکات کە کاتێک هاوپەیمانان چونەتە دەرەوە؛ دەبێت هێزە ئەمنییەکان زیاتر وردبن، "نازانم مەترسی دووبارەبوونەوەی رووداوێکی لەوجۆرەیە دەبێت یاخود نا، بەڵام لێرەو لەوێ لە حەمرین حاڵەتەکان هەیە و هەندێکجار کاری تیرۆرستیشیان ئەنجامداوە و ناتوانین ئینکاری لەوە بکەین".

ڕۆژی یەكشەممە، لە شارۆچكەی پردێ ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی سووپای عێراق دروست بوو، بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەك هاوڵاتی، لەوانەش مێرمنداڵێكی تەمەن ١٤ ساڵان بەناوی (موراد زانا)، لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێكی دیكە بەناوی (محەمەد هێمن)، كە ئەوەش نیگەرانی لای دانیشتووانی ناوچەكە دروستكردووە.
ئا: ئیمان هاشم

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×