به‌پێی زانیارییه هۆكاری پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێمه‌وه بۆ دۆسیه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خانوبه‌ره‌ی میری سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ئێستادا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌ستگیركراوه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتون، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێم، سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كردوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاوات شێخ جه‌ناب په‌یوه‌ندیداره به به‌ڕێوه‌به‌ری خانوبه‌ره‌ی میری سلێمانی كه له ئێستادا ده‌ستگیركراوه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره كه له پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌ستگیركراوه‌و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كراوه، به‌ڵام ئاوات شێخ جه‌ناب رازی نه‌بوه به‌وه‌و داوای كردوه ده‌ستگیرنه‌كرێت.