عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت یه‌به‌شه تێكه‌ڵ به سوپای عێراق بكرێت و له شه‌نگال بمێنێته‌وه‌و پێشی وایه "ئەگەر ئەمە نەبێت، نە بارزانی و نە عەرەبەکان مافی ژیانیان پێ نادەن."
ئاوێنه: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، په‌یامێكی بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئەنجومەنی گەلی شەنگال له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه نارد.
ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "پێویستە ئەمە بزانرێت؛ کولتوری ئێزدی بە تەنیا به‌س نییه بۆ هێنانه‌دی ئازادی. ئەمە دەڵێم؛ هاوکات بە دەوڵەتیشم وتوە و دوبارەی دەکەمەوە: بەشێوەیەکی گشتی لە بەرامبەر ئەگەری پەلامار بۆ سەر ئێزدییەکان، بە چه‌ك دەیانپارێزین."
وتوشیه‌تی "دەبێت یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال-یەبەشە لە شەنگال بمێنێتەوە. ئەگەر ئەمە نەبێت، نە بارزانی و نە عەرەبەکان مافی ژیانیان پێ نادەن. ئەگەر یەبەشە لە ناو سوپای عێراقدا جێبگرن، دەبێت لەو شوێنەی هەن بمێنێتەوە. بڕیاری لەناوبردنیان دراوە. دەبێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێزیدییەکان خاوەنی هێزی بەرگریی سەربەخۆی خۆیان بن. گەلی ئێزدی لە ئێستادا روبه‌ڕوی پرۆسەی کۆمەڵکوژی بۆته‌وه و ئەم گەلە لە ڕوی یاساییەوە پارێزراو نییە."
ئۆجه‌لان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "بەپێی لێدوانه‌كان، دانوستان لە نێوان یەبەشە و حکومەتی عێراقدا هەیە. تەنانەت بەڵگەنامەی ڕێککەوتنێکیش ئامادەکراوە. بەڵام لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ئیمزا نەکراوە. باس لەوە دەکرێت دەوڵەتی تورکیا ڕێگری لە ڕێککەوتنەکە ده‌كات، نابێت توركیا به‌ربه‌ست دروست بكات. چونکە ئێزدییەکان داوای ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی ناكه‌ن و ئه‌وان دیموكراسییه‌كی خۆجێییان ده‌وێت. هەمو ئه‌مانه لەگەڵ لیژنه‌ی باڵا تاوتوێ دەکەین. پێشبینی ده‌كه‌م کە داواکارییەکانمان بە ئاسانی قبوڵ بکرێن. ئه‌وه پارتی دیموکراتی کوردستانه کە جیاکاری و دابه‌شبونی دەوێت. لە کۆبونەوەی لیژنه‌كه‌ماندا ئەم بابەتانە تاوتوێ دەکەین."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "لە شەنگال خۆپاراستن پێویسته. دەبێت یەبەشە شوێنی خۆی لە ناو سوپای عێراقدا بگرێت. بەپێی ئەوەی باسی لێوە دەکرێت، عێراق ئەمەی قبوڵ کردوە. ئەگەر ئەمە ڕوبدات باشە. هێشتا ڕون نییە کێ لە پشت داعشەوەیە. نەتەوەپەرستیی عەرەبی بەهێزە. تەنانەت ئەگەر ئەم نەتەوەپەرستییە پاشەکشەش بکات، هه‌ركاتێك دەرفەتیان بۆ بڕه‌خسێت، گەلی ئێزدی لەناو دەبەن. نەتەوەپەرستیی عەرەبی له كه‌ركوك تورکمانەکانی روبه‌ڕوی کۆمەڵکوژیی كرده‌وه. ده‌بێت ئاسایشی نێوخۆیی هه‌بێت، بۆ ئەوەی ئەمە دوبارە نەبێتەوە. لە عێراقدا ئەم دۆخە به‌نزیكه‌یی بۆ هەمو هۆزێک ڕاستە. ئەو سیستمەی لە تورکیادا هەیە لە عێراقدا بونی نییە. بۆ تورکمانەکان و ئێزدییەکانیش پاراستنێکی لەم شێوەیە پێویستە. دەبێت کێشەکانی ئێزدییەکانیش چارەسەر بکرێن. دەبێت پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەگەڵ شەنگالدا دابمەزرێنرێت."
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان:
ئایا ژنانی ئێزدی لە بەرامبەر پەلامارەکانی داعشدا هەڵوێستێکی بەهێزیان هەیە؟ پێویستە ئەمە بزانرێت؛ کولتووری ئێزدی بە تەنیا به‌س نییه بۆ هێنانه‌دی ئازادی. ئەمە دەڵێم؛ هاوکات بە دەوڵەتیشم وتوە و دوبارەی دەکەمەوە: بەشێوەیەکی گشتی لە بەرامبەر ئەگەری پەلامار بۆ سەر ئێزدییەکان، بە چه‌ك دەیانپارێزین. واتە تەنانەت ئەگەر لێرەش هەمو شتێک لەسەر ڕێڕەوی خۆی بێت، قورسایی هه‌وڵه‌كانی خۆمان زیاتر دەخەینە سه‌ر ئەوێ و دەیانپارێزین. پێویستە دەوڵەتیش لەمە تێبگات.
پەیامی من بۆ ئەو ژنانی گەنجیش بەم شێوەیەیە: ئەوەی بەسەرتاندا هاتوە پێویستە بەهێزتان بکات. دەبێت کەسایەتیی خۆتان پەرەپێبدەن. دەبێت زمانێکی هاوبەش دروست بکرێت کە ڕێبازەکە بەرەو پێشەوە ببات. ئەگەر کوردی دەزانن، دەبێت فێری نوسینیش ببن و زمانەکە لە ئاستێکی فراواندا بەکاربهێنن. دەبێت ئەوەی ڕویداوە بنووسنەوە و بیكه‌نه بەشێک لە مێژوو. بەهیوام لە کاتێکی نزیکدا یەکتر ببینین.
دەبێت یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال-یەبەشە لە شەنگال بمێنێتەوە. ئەگەر ئەمە نەبێت، نە بارزانی و نە عەرەبەکان مافی ژیانیان پێ نادەن. ئەگەر یەبەشە لە ناو سوپای عێراقدا جێبگرن، دەبێت لەو شوێنەی هەن بمێنێتەوە. بڕیاری لەناوبردنیان دراوە. دەبێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێزیدییەکان خاوەنی هێزی بەرگریی سەربەخۆی خۆیان بن. گەلی ئێزدی لە ئێستادا روبه‌ڕوی پرۆسەی کۆمەڵکوژی بۆته‌وه و ئەم گەلە لە ڕوی یاساییەوە پارێزراو نییە.
بەپێی لێدوانه‌كان، دانوستان لە نێوان یەبەشە و حکومەتی عێراقدا هەیە. تەنانەت بەڵگەنامەی ڕێککەوتنێکیش ئامادەکراوە. بەڵام لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ئیمزا نەکراوە. باس لەوە دەکرێت دەوڵەتی تورکیا ڕێگری لە ڕێککەوتنەکە ده‌كات، نابێت توركیا به‌ربه‌ست دروست بكات. چونکە ئێزدییەکان داوای ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی ناكه‌ن و ئه‌وان دیموكراسییه‌كی خۆجێییان ده‌وێت. هەمو ئه‌مانه لەگەڵ لیژنه‌ی باڵا تاوتوێ دەکەین. پێشبینی ده‌كه‌م کە داواکارییەکانمان بە ئاسانی قبوڵ بکرێن. ئه‌وه پارتی دیموکراتی کوردستانه کە جیاکاری و دابه‌شبونی دەوێت. لە کۆبونەوەی لیژنه‌كه‌ماندا ئەم بابەتانە تاوتوێ دەکەین.
بۆ شەنگال، دەبێت مۆدێلێکی هاوشێوەی مۆدێلی تورکی پەرەی پێبدرێت. لەبەرئه‌مه كۆسپی پەکەکەم لابرد. پەکەکە ئیتر كۆسپ نییە لە بەردەم چارەسەرکردنی کێشەکاندا. واتە پەکەکە بەسەرچوە و ڕۆڵی خۆی گێڕاوە. بەڵام ئەگەر بەپێی ئەم ڕاستییە ڕەفتار نەکرێت، پرۆسه‌كه توشی ئیفلیجی دەبێت. لە ئەنجامدا بڕیارمدا پەکەکە هەڵبوەشێنمەوە و بەرپرسیارێتی ئەمەش دەگرمە ئەستۆ. ڕەنگە هەندێک کەموکوڕی هەبن، بەڵام ئەمه تێڕوانینە ڕاستەكه‌یه.
لە شەنگال خۆپاراستن پێویسته. دەبێت یەبەشە شوێنی خۆی لە ناو سوپای عێراقدا بگرێت. بەپێی ئەوەی باسی لێوە دەکرێت، عێراق ئەمەی قبوڵ کردوە. ئەگەر ئەمە ڕوبدات باشە. هێشتا ڕون نییە کێ لە پشت داعشەوەیە. نەتەوەپەرستیی عەرەبی بەهێزە. تەنانەت ئەگەر ئەم نەتەوەپەرستییە پاشەکشەش بکات، هه‌ركاتێك دەرفەتیان بۆ بڕه‌خسێت، گەلی ئێزدی لەناو دەبەن. نەتەوەپەرستیی عەرەبی له كه‌ركوك تورکمانەکانی روبه‌ڕوی کۆمەڵکوژیی كرده‌وه. ده‌بێت ئاسایشی نێوخۆیی هه‌بێت، بۆ ئەوەی ئەمە دوبارە نەبێتەوە. لە عێراقدا ئەم دۆخە به‌نزیكه‌یی بۆ هەمو هۆزێک ڕاستە. ئەو سیستمەی لە تورکیادا هەیە لە عێراقدا بونی نییە. بۆ تورکمانەکان و ئێزدییەکانیش پاراستنێکی لەم شێوەیە پێویستە. دەبێت کێشەکانی ئێزدییەکانیش چارەسەر بکرێن. دەبێت پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەگەڵ شەنگالدا دابمەزرێنرێت.