قوباد تاڵه‌بانی: دوای كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان هه‌مومان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیی گه‌وره‌داین
  2026-09-30     

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان ساتەوەختێکی مێژویی گرنگە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و هەمومان لەبەردەم بەرپرسیارێتیی گەورەداین. ده‌شڵێت، هاوڵاتییانی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە، هاوکاری و هەماهەنگییەکی زۆرباش هەیە لەنێوان هەردو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم، هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لەوپەڕی ئامادەیی خۆیدایە و وەک هەمیشە ئامادەیە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان.

ئاوێنه‌: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند"لە رۆژی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان و کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە سوپاس و پێزانینەوە لە هەمو هاوکارییەکانیان دەڕوانین بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شەڕی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و کوردستان. هەروەها لەم رۆژەدا یادی هەمو شەهیدانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان دەکەینەوە و سڵاو بۆ گیانی پاکیان دەنێرین."

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وتوشیه‌تی "ئێمە لە هەرێمی کوردستان هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لە سێ قۆناغی گرنگ و چارەنوسسازی وەک راگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە ساڵی ١٩٩١ بە تایبەت لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا، روخاندنی رژێمی دیکتاتۆری بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و شەڕی تیرۆریستانی داعش لە دوای ساڵی ٢٠١٤ هەرگیز لەبیر ناکەین."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "لە ئێستاشدا کشانەوەی هاوپەیمانان و گەڕانەوەی سەروەریی تەواو بۆ عێراق ساتەوەختێکی مێژویی گرنگە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و هەردو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و هەمو هێزە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و هەمومان لەبەردەم بەرپرسیارێتیی گەورەداین. پێویستە بۆ هاوڵاتییانی عێراق و بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشی بسەلمێنین کە دەتوانین پارێزگاری لە سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەمان بکەین، ئەم ئەرکەش بەبێ هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەبێ جێبەجێکردنی تەواوەتی دەستور بەدی نایەت."

قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "وەک هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژوییداین. ئەرکە لەسەرمان بە یەکڕیزی و هاوبیری کاربکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە شەرعییەکان و هەنگاونان بەرەو حکومڕانییەکی باشتر و خزمەتگوزار و دادپەروەر. چونکە دواجار دەستکەوتە مێژوییەکانی گەلەکەمان تەنها بە پشتیوانی و بە متمانەی هاوڵاتییانمان دەپارێزرێت."

هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی "هاوڵاتییانی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە، هاوکاری و هەماهەنگییەکی زۆرباش هەیە لەنێوان هەردو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم، هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لەوپەڕی ئامادەیی خۆیدایە و وەک هەمیشە ئامادەیە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و سەروماڵی هاوڵاتییان لە هەرچەشنە هەڕەشە و مەترسییەک گیانفیدایی بکات."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی:

لە رۆژی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان و کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە سوپاس و پێزانینەوە لە هەمو هاوکارییەکانیان دەڕوانین بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شەڕی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و کوردستان. هەروەها لەم رۆژەدا یادی هەمو شەهیدانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان دەکەینەوە و سڵاو بۆ گیانی پاکیان دەنێرین.

ئێمە لە هەرێمی کوردستان هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لە سێ قۆناغی گرنگ و چارەنوسسازی وەک راگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە ساڵی ١٩٩١ بە تایبەت لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا، روخاندنی رژێمی دیکتاتۆری بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و شەڕی تیرۆریستانی داعش لە دوای ساڵی ٢٠١٤ هەرگیز لەبیر ناکەین.

لە ئێستاشدا کشانەوەی هاوپەیمانان و گەڕانەوەی سەروەریی تەواو بۆ عێراق ساتەوەختێکی مێژویی گرنگە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و هەردو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و هەمو هێزە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و هەمومان لەبەردەم بەرپرسیارێتیی گەورەداین. پێویستە بۆ هاوڵاتییانی عێراق و بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشی بسەلمێنین کە دەتوانین پارێزگاری لە سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەمان بکەین، ئەم ئەرکەش بەبێ هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەبێ جێبەجێکردنی تەواوەتی دەستور بەدی نایەت.

وەک هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژوییداین. ئەرکە لەسەرمان بە یەکڕیزی و هاوبیری کاربکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە شەرعییەکان و هەنگاونان بەرەو حکومڕانییەکی باشتر و خزمەتگوزار و دادپەروەر. چونکە دواجار دەستکەوتە مێژوییەکانی گەلەکەمان تەنها بە پشتیوانی و بە متمانەی هاوڵاتییانمان دەپارێزرێت.

لە کۆتاییدا هاوڵاتییانی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە، هاوکاری و هەماهەنگییەکی زۆرباش هەیە لەنێوان هەردو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم، هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لەوپەڕی ئامادەیی خۆیدایە و وەک هەمیشە ئامادەیە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و سەروماڵی هاوڵاتییان لە هەرچەشنە هەڕەشە و مەترسییەک گیانفیدایی بکات.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×