حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به درۆن هێرشكرایه سه‌ر كه‌مپێكی حزبه‌كه‌یان له نزیك كۆیه.
ئاوێنه: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، کەمێک پێش ئێستا، کەمپی ئازادیی حیزبه‌كه‌یان له نزیك كۆیه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هێرشه‌كه به درۆنێك ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك حزبی دیموكرات ئاماژه‌ی پێداوه، لەم هەفتەیەدا ئەمە دوەم هێرشی درۆنیی ئێرانه بۆ سەر کەمپەکانی حیزبه‌كه‌یان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لە دەسپێکی شەڕی ئەم دواییانەی ئەمریکا_ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران هەتا ئێستا بە زیاتر لە 164 موشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی حزبه‌كه‌یان كراونه‌ته ئامانج.