ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دو مه‌رج بۆ كاركردنی كۆڕه‌ك تیلیكۆم دیاری ده‌كات
  2026-09-30     

سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكردن له‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم به‌ دو مه‌رج ده‌توانێت كاربكات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دۆسیەی کۆڕەک تیلیكۆم دۆسیه‌یه‌كی ته‌واو ته‌كنیكی و داراییه‌و سیاسی نییه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌كه‌، به‌لیغ ئه‌بو كه‌له‌ل، سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكردن له‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ وته‌یه‌كدا له‌ پێشانگای ئایتێکس 2026، رایگه‌یاندوه‌ كه‌ كاركردنی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم به‌نده‌ بە دو مەرجەوە، یەکەمیان، هێنانی ئه‌ستۆپاكییه‌ لە وەزارەتی دارایی فیدراڵییه‌وه‌، دوەمیشیان پێدانی بڕی 500 ملیار دیناری عێراقییه‌ به‌  دەستەکە وەک گوژمه‌ی كه‌ نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری کۆی شایستە داراییەکانی سه‌ریه‌تی و وه‌كو نیشاندانی نیازی پاکیشە، بەمەرجێک شایستە داراییەکانی دیکە لە چوارچێوەی گرێبەستێکی نوێی یه‌كلاكردنه‌وه‌دا ڕێکبخرێن.

ئه‌بو كه‌له‌ل داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم کرد کە بەشداربن لە چارەسەرکردنی ئەم كێشه‌یه‌داو جەختیشی کردەوە کە دۆسیەی کۆڕەک تیلیكۆم بە تەواوی دۆسیەیەکی تەکنیکی و داراییە و سیاسی نییە، هەروەها هۆشداریشی دایه‌ ئەو کۆمپانیایانەی پەیوەندییەکان کە لە هەرێم بێ مۆڵەت کاردەکەن کە پێویستە دەستپێشخەری بکەن بۆ ڕێکخستنی ڕەوشی یاسایی خۆیان پێش کەڵەکەبونی کێشەکان و تەشەنەسەندنی لێكه‌وته‌كانیان.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×