ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی دارایی هه‌رێم ده‌ڵێت، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌داخولی سلبی ئیداره‌ی سلێمانی له كاروباری فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له ڕێگای ئیرهاب و هه‌ڕه‌شه‌كردن به كۆماندۆ و دژه‌تیرۆرو ئاسایشه‌وه، له 29/9/2026 ئیعاز درا به فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ت له سنوری سلێمانی كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پابه‌ندبێت به فه‌رمان و بڕیاره‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابوری سزا ده‌درێت.
ئاوێنه: ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی دارایی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رایگشتی باسی له هۆكاری پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی كردوه.
ئه‌و جه‌ختی كردۆته‌وه كه "به‌هیچ جۆرێك..هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م په‌یوه‌ند نییه به داكۆكیكردنی ناڕه‌وا له به‌ڕێوه‌به‌ری خانو‌به‌ره‌ی میری سلێمانی، به‌ڵكو ئیمه خۆمان لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان به چاودێری و سه‌رپه‌رشتی داواكاری گشتی پێكهێناوه به ئاگاداری نوسینگه‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، پێویسته چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامه‌كان و ڕاسپارده‌كانی لیژنه بین، ئێستاش ئاماده‌ین له دادگاییكردنێكی ئاشكرا له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را یاخود له هه‌ر دادگایه‌كی بێلایه‌ن ئه‌نجامبدرێت و ته‌واوی دۆسییه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له وه‌زاره‌ت پارێزراون بۆ هه‌ر لایه‌نێك كه بیه‌وێت ڕاستییه‌كان بزانێت."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌داخولی سلبی ئیداره‌ی سلێمانی له كاروباری فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له ڕێگای ئیرهاب و هه‌ڕه‌شه‌كردن به كۆماندۆ و دژه‌تیرۆر و ئاسایشه‌وه له 29/9/2026 ئیعاز درا به فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ت له سنوری سلێمانی كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پابه‌ندبێت به فه‌رمان و بڕیاره‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابوری سزا ده‌درێت، بۆیه منیش له كەش و هه‌وایه‌كی ئه‌وها ناتوانم كاربكه‌م و وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر سه‌یری فه‌رمانبه‌ره‌كانمان بكه‌م، بۆیه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش كردوه."
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕایگشتی:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا كرا بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان، به‌گرنگمان زانی له زاری خۆمانه‌وه ڕاستی بابه‌ته‌كه بزانن.
به‌هیچ جۆرێك وه‌ك وه‌زیری دارایی و ئابوری هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م په‌یوه‌ند نییه به داكۆكیكردنی ناڕه‌وا له به‌ڕێوه‌به‌ری خانو‌به‌ره‌ی میری سلێمانی، به‌ڵكو ئیمه خۆمان لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان به چاودێری و سه‌رپه‌رشتی داواكاری گشتی پێكهێناوه به ئاگاداری نوسینگه‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، پێویسته چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامه‌كان و ڕاسپارده‌كانی لیژنه بین، ئێستاش ئاماده‌ین له دادگاییكردنێكی ئاشكرا له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را یاخود له هه‌ر دادگایه‌كی بێلایه‌ن ئه‌نجامبدرێت و ته‌واوی دۆسییه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له وه‌زاره‌ت پارێزراون بۆ هه‌ر لایه‌نێك كه بیه‌وێت ڕاستییه‌كان بزانێت.
من خۆم نه له ئێستا نه له ڕابردو هه‌رگیز به‌رگریم له خراپه‌و خراپه‌كاران نه‌كردوه، ڕابردوشمان گه‌واهیده‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن و زۆرترین لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له ساڵانی ڕابردو له‌م وه‌زاره‌ته ئه‌نجامدراون، به‌ڵكو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌داخولی سلبی ئیداره‌ی سلێمانی له كاروباری فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له ڕێگای ئیرهاب و هه‌ڕه‌شه‌كردن به كۆماندۆ و دژه‌تیرۆر و ئاسایشه‌وه له 29/9/2026 ئیعاز درا به فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ت له سنوری سلێمانی كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پابه‌ندبێت به فه‌رمان و بڕیاره‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابوری سزا ده‌درێت، بۆیه منیش له كەش و هه‌وایه‌كی ئه‌وها ناتوانم كاربكه‌م و وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر سه‌یری فه‌رمانبه‌ره‌كانمان بكه‌م، بۆیه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش كردوه.
شایه‌نی باسه ئه‌و پێنج دۆسیه‌یه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه دوانیان هی ساڵانی (2009 و 2010)یه به‌ر له ده‌ستبه‌كاربونیه‌تی، سێیه‌میان له‌سه‌ر بڕی كڕێی هاوتای زه‌وییه‌كی (600 م2)یه‌و چواره‌م له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییه‌كه كه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر پشتگیری پێداوه بۆ پۆلیس و پێنجەمیان تایبه‌ته به كه‌یسێكی نێوان ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌و شاره‌وانی سلێمانی كه هه‌ردو لایه‌ن حكومین و له ساڵی 2025 دادگا دۆسییه‌كه‌ی داخستوه.
دوپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه بێباكین له هه‌مو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك و دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رو یاسایی.
ئاوات شێخ جه‌ناب
1/10/2026