ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر شه‌هیدبونی دو هاوڵاتییه‌كه‌ی پردێ، دو لیژنه پێكهێنراون و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، رێكاره پێویسته‌كان ده‌گیرێنه‌به‌ر.
ئاوێنه: ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، "سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەی کە پاڵەوانانی دەزگای دژەتیرۆر لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامیان دا، دەزگاکە ڕونی دەکاتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی ئەرکی نیشتمانییدا بوە بۆ ڕاوەدونانی تاقمە تیرۆریستییەکان و پوچەڵکردنەوەی نەخشەکانیان کە مه‌به‌ستیان بەئامانجگرتنی هاوڵاتییان و هەڕەشەکردن بوو لە ئاسایش و سەلامەتییان".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "هێزێکی دەزگاکە توانیویانە ڕاوەدوی دو چه‌كداری تیرۆریستی بنێن لە یەکێک لە گەڕەکە قه‌ره‌باڵغه‌كاندا، کە یەکێکیان پشتێنی بۆمبڕێژكراوی بەستبو و ئەوی دیکەیان چەکدار بو و مه‌به‌ستی ئەنجامدانی کارێکی تیرۆریستی و بەئامانجگرتنی هاوڵاتییانیان هەبو لە ناوچەکەدا."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی هێزەکە بۆ ڕێگری‌کردن لە تیرۆریستەکان، پێکدادانێک ڕویدا کە بووە هۆی کوژرانی یەکێک لە تیرۆریستەکان و دەستگیرکردنی ئەوی دیکەیان، هەروەها پێکدادانەکە بوە هۆی شەهیدبوونی دو هاوڵاتی و برینداربونی چوار لە كارمه‌ندانی دەزگای دژەتیرۆر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه"دەستبەجێ دوای ڕوداوەکە و بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکهێنرا، هەروەها سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر ڕا‌سپێردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ڕاستی روداوه‌كه‌و دەستنیشانکردنی کەمتەرخەمان".
دەزگاکە جەختی کردۆته‌وە کە "پارێزگاری له هاوڵاتییان و پاراستنی گیان و سەلامەتییان لە پێشینه‌ی ئەرکەکانیدایە و پابەندن بە یاسا و ڕێنماییە بەکارەکان و بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و پیشەیی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا، بە پەرۆشن بۆ دەرخستنی تەواوی ڕاستییەکان و گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان لەسه‌ر بنه‌مای ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە."