ئه‌بو ئالا وه‌لائی، ئه‌مینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا كه به‌شێكه له مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، له په‌یامێكدا بۆ هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێم به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و نابێت كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ببێته هۆی نیگه‌رانی هه‌رێم.
ئاوێنه: ئه‌بو ئالا وه‌لائی، ئه‌مینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا پیرۆزبایی له عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان و گه‌لی عێراق و مقاوه‌مه كردوه به بۆنه‌ی "ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستهاتوه."
ئه‌بو ئالا وه‌لائی وتویه‌تی، دانپێدانانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له زاری سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه به قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه مرۆییانه كه له عێراق به‌ریان كه‌وتوه‌و چواندنی بونیان له عێراق به "زه‌لكاو و دۆزه‌خ" سه‌لمێنه‌ری كاریگه‌ریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مقاوه‌مه‌ی عێراقییه‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌یانویست ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مقاوه‌مه بێبایه‌خ و كه‌م وێنا بكه‌ن.
ئه‌مینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا وتویه‌تی "بۆ برایانمان لە هەرێمی کوردستان جه‌خت دەکەینەوە کە ئاسایش و سەقامگیرییان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەر هەڕەشەیەک ڕوبەڕوی هەرێم ببێتەوە ئەرکێکی نیشتمانییە کە پەیوەندی بە هەمو ڕۆڵەکانی عێراقەوە هەیە. بۆیە نابێت کشانەوەی ئەمریکا ببێتە هۆی نیگەرانییان، بەڵکو دەبێت ببێته بۆنەیەک بۆ جەختکردنەوە لە توانای عێراقییەکان بۆ پاراستنی نیشتمان و خاکیان و پاراستنی یەکێتی و سەروەرییان."