نوێنه‌رێكی گشتیی مامۆستایانی گرێبه‌ست له هه‌رێم ده‌ڵێت، كه‌یسی دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ست له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی عێراق له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنه: كارۆخ عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری گشتیی مامۆستایانی گرێبه‌ست له هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "لەناوەڕاستی مانگی 10 کەیسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لەچوارچێوەی بوجەی عێراق یەکلایی دەکرێتەوه."
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "لەکۆتایی مانگی 10 بۆدجه دێتە پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی و تائێستا هەمو شتێک باش ڕۆشتوە، ئەگەر دۆخی عێراق لەپڕا نەگۆڕێت، یاخود لەناو گفتوگۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک کەیس و داواکاریی هەرێم پشتگوێ نەخرێن یان کار لەسەر پشک و ڕێژە نەکرێت، یاخود هەرێم لەپێناو بەرژەوەندی هێزە چەکدارەکان کەیسی ئێمە بکاتە پاشکۆ."
كارۆخ عه‌بدوڵا وتوشیه‌تی "ئێمە لە ڕیزبەندی حەوتەمی داواکارییەکانی هەرێمداین."