بەڕێوەبەری زووم بۆ ئاوێنە: چاوەڕێ بووین قەرەبوو بکرێینەوە، کەچی هاک کراین
  2026-10-03     
لۆگۆی کەناڵ و میدیای زووم

دوێنی جارێکی دیکە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر کەناڵ و میدیای زووم ئەنجام درا، بەڕێوەبەری دەزگاکە رایدەگەیەنێت، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، بەڵام چاوەڕێی ئەوە نەبوون دەستبەرسەر و هاکی کەناڵەکەیان بکرێت، بەڵکو چاوەڕێ بوون کەرەستەکانیان پێ بدرێتەوە و قەرەبوو بکرێنەوە، دەشڵێت "ئەوە هێرشێکی ئەلیکترۆنی رێکخراوە بۆسەر زووم".


ئاوێنە: هێمن مەحمود، بەڕێوەبەری کەناڵی زووم تایبەت بە ئاوێنەی راگەیاند "بە نسبەت زوومەوە رووداوێکی تازە نییە، چونکە لەسەرەتای پەخشکردنیەوە تائێستا زیاتر لە پێنج جارە رووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بووەتەوە، بەڵام ئەمجارە کاتەکەی زۆر خراپ بوو".

دەربارەی هۆکاری خراپی کاتی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە، ناوبراو وتی "لەبەر ئەوەی دوای ساڵێک چەند مانگێک چاوەڕێی چارەسەرمان دەکرد؛ قەرەبووی زووم بکرێتەوە و ئۆفیسەکانی رادەستبکرێتەوە لەگەڵ کەرەستەکانی بگەڕێندرێتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا بەرامبەر بە زووم کراوە چاوەڕواننەکراو بوو، بەڕاستی ئێمە چاوەڕێی وەڵامێکی دیکە بووین".

لەبارەی ئەوەی ئایا هیچ هەڕەشە و مەترسییەک لەسەر کارمەندان و بەڕێوەبەری دەزگاکە هەیە؟ هێمن مەحمود رونیکردەوە "هیچ مەترسییەک لەسەر هیچ کارمەندێک نییە بە خۆشمەوە". لەبارەی سکاڵاشەوە، ئەو ئاماژە بەوەدەکات کە ئێستا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و دەشڵێت "ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ پەڕەکانی زووم کرا زۆرن و هێرشێکی ئەلیکترۆنی رێکخراوە و کراوە، دەمانەوێت ئەوە روونببێتەوە و پاشان بیر لە رێکاری یاسایی بکەینەوە".

بەڕێوەبەری زووم سەبارەت بە داواکارییەکانیان دەڵێت "ئێستا ئێمە لە کارەکانی خۆمان لە سۆشیاڵ میدیا بەردەوامین و سێ داواکاریمان هەیە، گەڕانەوەی پێداویستییەکان، گەڕانەوەی ستۆدیۆ و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان، بەڵام هیچ یەکێک لەوانەمان بۆ نەکراوە، ئێمە بەردەوامین لەو مافەی خۆمان تاوەکو وەریدەگرینەوە".

"نەمانتوانیوە هیچ سۆشیاڵ میدیایەک بگەڕێنینەوە، هەتاوەکو ئێستاش نازانین بکەری ئەم کارەیە کێیە!". هێمن مەحمود وای وت

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×