نرخی شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی بەرزبووەوە
  2026-10-04     

بەڕێوەبەری شار و ناوچە پیشەسازییەکان لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گرانکردنی نرخی سوتەمەنی لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە لەسەر کارگەکان، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستەکانی بیناسازییە لە هەرێمی کوردستاندا.

ئاوێنە: پشتیوان حەمەسەعید، بەڕێوەبەری شار و ناوچە پیشەسازییەکان لە دەستەی وەبەرهێنان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، “چەند ڕۆژێکە نرخی کەرەستەی بیناسازی هەڵکشاوە و لە ئێستادا تێچووی دروستکردنی خانوو زۆر زیاتر دەکەوێت بەراورد بە ڕابردوو”.

وتیشی: “بەدواداچوونی وردمان بۆ ئەم بابەتە کردووە و دەرکەوتووە کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نرخی فرۆشتنی سوتەمەنی بە کارگەکان زۆر زیادی کردووە، واتە گرانبوونی سوتەمەنی هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستەکانی بیناسازییە، بەتایبەتی کەرەستە بنەڕەتییەکانی وەک شیش، بلۆک و چیمەنتۆ”.

بەرپرسەکەی دەستەی گشتیی وەبەرهێنان دەشڵێت، “لەگەڵ خاوەن کارگەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووینەتەوە و بە گوێرەی ئاماژەی ئەوان، وەزیری نەوتی فیدراڵ پێی ڕاگەیاندوون کە بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگە و دواتر ڕەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە، بڕیاریشە دوای ئەو ماوەیە پێداچوونەوە بە نرخەکاندا بكرێت”.

پەیوەست بە ئەگەری بەرزکردنەوەی نرخی خانوو و یەکەی نیشتەجێبوون بەهۆی گرانیی کەرەستەی بیناسازییەوە، پشتیوان حەمەسەعید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، “ئەو پڕۆژانەی نیشتەجێبوون کە مۆڵەتی دەستەی وەبەرهێنانیان هەیە، بە هیچ شێوەیەک ناتوانن لەخۆیانەوە نرخی یەکەکان دەستکاری بکەن، چونکە پێشتر پرۆپۆزەڵیان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سنووری خۆیان کردووە و نرخی فرۆشتنی یەکەکان دیاری کراوە. هەر دەستکارییەک لە نرخەکاندا پێویستی بە ڕەزامەندی و مۆڵەتی دەستەی وەبەرهێنان هەیە”.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×