مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌بین كه‌س نامانپارێزێت. دۆخی ناوچه‌كه زۆر هه‌ستیاره و كه‌س نازانێت به‌ره‌و كوێ ده‌چێت. ده‌شڵێت، نه له‌گه‌ڵ ئێران و نه له‌گه‌ڵ توركیا دوژمن نین، هیوادارین شه‌ڕی ناوچه‌كه له كۆڵ ببێته‌وه. ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه داوای زیاتر ناكه‌ین له‌وه‌ی له ده‌ستوری عێراقدا هاتوه‌و كه‌متریش له‌وه‌ی له ده‌ستوردا هاتوه قبوڵ ناكه‌ین.
ئاوێنه: مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له شاری هه‌ولێر له رێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی خولی 20ـەمی په‌یمانگه‌ی كادیرانی حزبه‌كه‌یدا، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند"ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌بین كه‌س نامانپارێزێت." داواشی له كادیرانی پارتی كرد "ئه‌و بڕوایه بۆ هه‌مو تاكێكی كورد دروست بكه‌ن ."
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای ناوچه‌كه، مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دۆخی ناوچه‌كه زۆر هه‌ستیاره و كه‌س نازانێت به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، شه‌ڕێكی گه‌وره له مانگی شوباتی رابردو روی دا و هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان تا ئاستێكی زۆر له به‌ڵایه‌كی زۆر گه‌وره پارێزران .
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، سه‌رۆكی پارتی وتی، حه‌ز ده‌كه‌ین باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و نه دوژمنین له‌گه‌ڵ ئێران و نه له‌گه‌ڵ توركیا و نه هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیکە. ئه‌و هیواشی خواست كه شه‌ڕی ناوچه‌كه له‌كۆڵ ببێته‌وه و به ئاشتی كۆتایی بێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئێستا باشه و ئێمه به پێی ده‌ستور داوا ده‌كه‌ین، داوای زیاتر له‌وه ناكه‌ین كه له ده‌ستوردا هاتوه‌و كه‌متر له‌وه‌ی له ده‌ستوردا هاتوه قبوڵ ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها باسی له‌و رێككه‌وتنه كرد كه له نێوان نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری واژۆ كراوه و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كه‌ن، ئێمه بیر ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ڵوێستی ئێمه چۆن ده‌بێت.