چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پرسەکانی بودجەی ٢٠٢٧، تەواوکردنی کابینەی حکومەت و کۆنتڕۆڵکردنی چەک کۆدەبێتەوە
  2026-10-05     

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ئامادەبوونی هەریەک لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە. ئامانج لەم کۆبوونەوەیە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی سیاسی، ئەمنی و ئابوورییە.

​ئاوێنە: سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتیی کۆنتڕۆڵکردنی چەک و هێشتنەوەی تەنها لە چوارچێوەی دەزگاکانی دەوڵەتدا. لەپاڵ ئەوەشدا، پرسی تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی وەزاری دەخرێتە ڕوو، کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پرۆسەی متمانەپێدان و دەنگدان لەسەری بەڕێوەبچێت.

​سەبارەت بە لایەنی ئابووریش، بەشداریکردنی وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەکەدا بە مەبەستی تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٧ و سەرجەم دۆسیە دارایی و ئابوورییە پەیوەندیدارەکانە.

​جێی باسە، لە کۆبوونەوەی شەوی هەینیی ڕابردوودا، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیان لەسەر جێبەجێکردنی ئەو ماددە دەستوورییانە کردەوە کە تایبەتمەندن بە چارەسەرکردنی دۆسیەی چەک. لەم چوارچێوەیەدا، وادەی ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٧ وەک دوا مۆڵەت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە دیاری کرا و، هاوکات داوا لە سەرجەم هێز و لایەنەکان کرا کە پابەندی پرۆسەی هێورکردنەوەیەکی گشتگیر ببن لەپێناو سەقامگیریی وڵات.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×