نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ پێشبینی لێزمەباران و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکرێت
  2026-10-06     

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەهۆی کاریگەرییەکانی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەکە، کەشوهەوای هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا دێت. بەپێی زانیارییەکان، پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن و لە سەرجەم ناوچەکان بارانبارینی پچڕپچڕ دەبێت، هاوکات ئەگەری هەیە لە هەندێک کاتدا شێوازی دابارینەکە بۆ لێزمەبارانی کورتخایەن و هەورەبروسکە بگۆڕێت.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت بڕی بارانبارینی چاوەڕوانکراو لە ناوچە دەشتایی و شاخاوییەکاندا لە نێوان ٣ بۆ ٨ ملیمەتر بێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، دامەزراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کاریگەرییەکانی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە بەشێوەیەکی لاوازتر لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، سێ بۆ چوار پلەی سیلیزی دیکە دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەن:

چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی

پیرمام: 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×