دەستپاکی دەخرێتە نێو پرۆگرامی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان
  2026-10-06     

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم (دەسپاکی ئەکادیمی) دەخاتە نێو توێژینەوەی زانستی پرۆگرامی خوێندنی زانکۆکانی کوردستان.

 

ئاوێنە: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا رایگەیاند "لەچوارچێوەی پرۆژەی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی گەندەڵی لەبواری توێژینەوەی زانستی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەستەی دەسپاکی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی (٦/ ١٠/ ٢٠٢٦) بە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم زانکۆکانی کوردستان، (دەسپاکی ئەکادیمی) لە توێژینەوەی زانستی خرایە ناو پرۆگرامی خوێندن و لە بابەتی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستی گشت بەشەکانی کۆلێژ و فاکەڵتی و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) و ساڵانی دواتر بۆ ماوەی یەک تاکو دوو هەفتە دەخوێندرێت".

ئەوەش خراوەتەروو، (دەسپاکی ئەکادیمی) لە خوێندنی بەرایی/ دیبلۆمی تەکنیکی و پیشەیی و بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا/ دیبلۆمی باڵا ، ماستەر ، دکتۆراو بۆردی پزیشکی بۆ ئاشنابونی خوێندکاران و قوتابیان دەخوێندرێت.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×