نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بۆ ئاوێنە: فالح ساری بڕیاری بەهەمیشەیکردنی ٦٣ هەزار گرێبەست داوە و ١٤ هەزار دەرنەچوش دەکاتە گرێبەست
  2026-10-06     

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق لەنێو لیژنەی دارایی پەرلەمان بووە و پێی وتوون؛ ٦٣ هەزار گرێبەستی هەرێم دەکرێن بە هەمیشەیی و ١٢ بۆ ١٤ هەزار پلەی وەزیفیش دەکاتە گرێبەست.

 

ئاوێنە: عەلی رەئوف لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاوێنەی وت "پێش چەند ساڵ پێش ئێستا مافی خۆمان بوو دابمەزریین بەڵام لێمان زەوت کرابوو، ئەمڕۆ فالح ساری وەزیری دارایی عێراق لەناو لیژنەی دارایی پەرلەمانی بەغدا بووە پێی وتوون؛ ٤٠٠ گرێبەستی عێراق دەکرێت بە هەمیشەیی".

لەبارەی هەرێمیشەوە، ناوبراو ئاشکرایکرد "٨٦ هەزار گرێبەستمان لە هەرێم هەیە و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچە وەردەگرن، بەڵام ئەوە قسەی وەزیر بووە وتوویەتی؛ هەرێمی کوردستان لەو ٤٠٠ هەزارە ٦٣ هەزاری بەردەکەوێت و دەکرێن بە هەمیشەیی. تاوەکو ئێستا بڕیارەکە بەوجۆرەیە".

سەبارەت بە پلە وەزیفییەکانیش، نوێنەرەکەی مامۆستایانی گرێبەست هەواڵی خۆشی پێیە و دەڵێت "عێراق ١٥٠ هەزار پلەی وەزیفی نوێ واتە دەرچووی دانەمەزراو دەکاتە گرێبەست و لەو ژمارەیە ١٢ بۆ ١٤ هەزار دەرنەچووی هەرێم دەگرێتەوە، ئێمە تموحمان زیاتر بوو بەڵام ئەو پشکە لەئێستادا بۆ هەرێم باشە".

دەربارەی هۆکاری بڕیارەکەش، ناوبراو ئاشکرایکرد "بەهۆی ئەوەیە کە نەوتی هەرێمی کوردستان لە کەرکوکەوە دەچێت بۆ عێراق و لەبەندەری جەیهان دەفرۆشرێت، هەروەها لەسەر سیستەمی ئەسیکۆداش نزیکبوونەتەوە لە ڕێککەوتن، بەڵام هەتاوەکو هەرێم هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت هەواڵی دڵخۆشکەرتر زیاتر دەکات".

ئا: ئیمان هاشم

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×