عومه‌ر چه‌لیك، جێگری سه‌رۆك و وته‌بێژی ئاكپارتیی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق كۆنترۆڵی شه‌نگالی كرد، لە ماوەی 60 ڕۆژدا سەربازگەی باشیك قۆناغ به قۆناغ لەلایەن تورکیاوە ڕادەستی هێزەکانی عێراق ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنه: عومه‌ر چه‌لیك، جێگری سه‌رۆك و وته‌بێژی ئاكپارتیی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سەبارەت بە پرۆسەی چاره‌سه‌ری وتی: ئەو لیژنانه‌ی پەیوەست بە پرۆسەكه پێكهێنراون لە چوارچێوەی ڕیتمی خۆیاندا کار دەکەن.
چەلیك بە ئاماژەدان بەوەی لەپه‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه له سوریا و عێراق گەشەسەندنی گرنگ هەن، ڕایگەیاند کە جاروبار وتەی هەندێک لە ئەندامانی په‌كه‌كه ده‌بیستن گوایه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاسای چوارچێوە چوەتە بواری جێبەجێکردن، بەڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبەجێ ناکرێت"، به‌ڵام ئه‌و وتانه "ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان نین."
ئه‌و جەختی لەوە کردەوە کە چەکدانانی ته‌واوه‌تیی په‌كه‌كه، کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی هەمو پێكهاته‌كانی و کۆكردنه‌وه‌ی ئەندامانی لەو شوێنانەی لەلایەن میكانیزمی هاوبەشەوە دیاری دەکرێن، مەرجی پێویستن بۆ جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە.
چەلیك ئاماژەی بەوەدا کە بە ڕادەستکردنی چەکەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)ی سەر بە په‌كه‌كه، چیای شنگال دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی عێراقەوە، ئەمەش ده‌بێته "به‌ره‌وپێشچونێكی گرنگ" له په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌ناو خاكی عێراقدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێشبینی دەکرێت دوای ئەوەی حكومه‌تی عێراق کۆنتڕۆڵی شنگال دەکات، لە ماوەی 60 ڕۆژدا سەربازگەی باشیك قۆناغ به قۆناغ لەلایەن تورکیاوە ڕادەستی هێزەکانی عێراق بکرێتەوە.