موسه‌ننا ئه‌مین: به‌توندی دژی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلارین
  2026-10-07     

د. موسەننا ئەمین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌توندی دژی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلارن و بڕیاره‌كه‌ش به‌ "هەڵەیەکی گەورەیە" ناده‌بات و ده‌شڵێت، بەتەواوی پشتیوانی لە هەر هەوڵ و هەنگاوێکی یاسایی و پەرلەمانی دەکەین بۆ ڕاستکردنەوە و پاشگەزبونەوە لەم بڕیارە هەڵەیە.

ئاوێنه‌: د. موسەننا ئەمین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، "ئێمە بە تەواوی و بەقوڵی دەرک بەو قەیران و کێشە دارایی و نەختینەییانە دەکەین کە ئەمڕۆ بەرۆکی عێراقی گرتوە، بەڵام هاوکات بەتوندی دژی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و شکاندنی بەهای دراوی نیشتمانین."

وتوشیه‌تی "پێمان وایە ئەم بڕیارە هەڵەیەکی گەورەیە و زەرەر و زیانێکی قەرەبونەکراوە بە بژێویی ژیانی هاوڵاتییان و جوڵەی بازرگانان دەگەیەنێت."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "دەبو حکومەت لە جیاتی ئەوەی بارگرانیی قەیرانەکان بخاتە سەر شانی خەڵک، پەنای بۆ گێڕانەوەو ساغکردنەوەی ئەو دەیان ملیۆن دۆلارەی ئەم میللەتە ببردایە کە ڕۆژانە لە کەرتەکانی نەوت، کارەبا و دەروازە سنورییەکان بە بەرچاوی هەموانەوە تاڵان دەکرێت و دەدزرێت، لەو ڕێگەیەوە دۆخی دارایی وڵات ڕێکبخاتەوە، نەک بە شکاندنی بەهای دینار. بەداخەوە، ئەم بڕیارە بەبێ هیچ پێشبینی و ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە درا کە ئەمەش شۆکێکی دارایی بۆ بازاڕ و ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان دروست کرد."

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو جه‌ختی كردۆته‌وه‌ "بە تەواوی پشتیوانی لە هەر هەوڵ و هەنگاوێکی یاسایی و پەرلەمانی دەکەین بۆ ڕاستکردنەوەو پاشگەزبونەوە لەم بڕیارە هەڵەیە لەپێناو پاراستنی بەهای دراوی نیشتمانی و مافی هاوڵاتییاندا."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×