وەزیری کشتوکاڵی هەرێم داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری دواخستنی باج لەسەر مریشک و هێلکەی هاوردە دەکات
  2026-10-09     

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ دواخستنی سەندنەوەی باج لەسەر هێلکە و مریشکی هاوردە دەربڕی و داوای پێداچوونەوەی بەپەلەی کرد.

ئاوێنە: لە هەڵوێستێکی ناڕەزایەتیدا بۆ پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی لەڕاگەیەندراوێکدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەهۆی پشتبەستن بە پلانە کشتوکاڵییەکان، کەرتی پەلەوەر گەیشتووەتە قۆناغی خۆژێنی و زۆری بەرهەمهێنان بە جۆرێک کە لە کۆی (59) پروژەی هێلکەی مێز، ساڵانە زیاتر لە (4.8) ملیار هێلکە بەرهەم دێت (لە کاتێکدا پێویستی ناوخۆ تەنها 1.8 ملیارە)، سەروو (2,100) پروژەی مریشکی گۆشت ساڵانە زیاتر لە (450) هەزار تۆن مریشک بەرهەم دەهێنن (لە کاتێکدا پێویستی هەرێم 150 هەزار تۆنە).

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دۆخە پیشانی دەدات کە بەرهەمی ناوخۆیی نەک تەنها پێداویستی هەرێم پڕدەکاتەوە، بەڵکو دەتوانێت بۆ تەواوی عیراقی دابین بکات، بۆیە لابردنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە بازاڕ دەخنکێنێت، زیانێکی دارایی قورس بە کەرتی پەلەوەری دەگەیەنێت و دەیان هەزار هەلی کار دەخاتە مەترسییەوە.

هاوکات، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی هەرێم لە دوو نامەی ناڕەزایەتیدا داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات لە جیاتی ئەم بڕیارە، هاوکاری دابینکەرانی ئالیک و کێڵگەکان بکات و ڕێگە بدات بەرهەمی زیادەی هەرێم بە ئاسانی بگاتە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×